ئاڤای خەڵک؛ قوتابخانەیەک لە ناحیەی بەردەقارەمانی بازیان مەترسیی ڕووخانی لەسەرە
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
قوتابخانەی ڕازی بنەڕەتی لە ناحیەی بەردەقارەمانی سەر بە قەزای بازیان مەترسی ڕووخانی لەسەرە و بەهۆیەوە مەترسی لەسەر ژیانی قوتابییان دروست بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پشتیوان غازی، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە و بە ئاڤای وت، دیواری قوتابخانەکەمان هێندەی نەمانەوە بڕوخێت بەسەر قوتابیەکاندا، هەر ڕۆژە و لا دیوارێک لە قوتابخانەکە دەڕوخێت و ژیانی قوتابییەکان لە مەترسیدایە، ئەگەر زوو فریامان نەکەون لەوانەیە کارەساتێک ڕووبدات.
شنە تەها مامۆستایەکی قوتابخانەکەیە بە ئاڤای وت، قوتابییەکان وایان لێهاتووە دەترسن و ناوێرن بێنە پۆلەوە و لە وانەکاندا دابنیشن، بەهۆی ڕۆچوونی زەوی قوتابخانەکەشەوە هەندێک چاڵ دروست بووە و ڕۆژانە مشک و جرج لەو چاڵانەوە دێنە پۆلەکانەوە.
لێدوانی فەرمی: نەژاد عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: دەرخستەمان بۆ نۆژەنکردنەوەی 105 قوتابخانە کردووە، ڕەزامەندی 20 قوتابخانەمان بۆ هاتووەتەوە، قوتابخانەی ڕازی بنەرەتی یەکێکە لەو 20 قوتابخانەیەی بەڵێنمان پێدراوە پێش سەری ساڵ پارەمان بۆ خەرج بکەن، بەپێی دەرخستەکە 18 ملیۆن و 750 هەزار دیناری پێویستە و هەرکات پارەکە خەرجکرا دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





