ئاڤای خەڵک؛ قەزای بنەسڵاوە 11 ساڵە چاوەڕێی تەواوبوونی قوتابخانەیەک دەکەن
- کوردستان
- 16 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
لە قەزای بنەسڵاوە لە هەولێر ماوەی 11 ساڵە بینای قوتابخانەیەکی ئامادەیی بە تەواو نەکراوی بەجێهێڵدراوە و ئێستا بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەلمان محەممەد، دانیشتوویەکی قەزاکەیە، بە ئاڤای وت، کچەکەم لە پۆلی ٧ـی بنەڕەتی بوو کاتێک دەستکرا بە دروستکردنی ئەم قوتابخانەیە، ئێستا خوێندنی تەواوکردووە و بووەتە پزیشکی ددان و دامەزراوە کەچی ئەم بینایە هەر تەواو نەبوو.
دانیشتوویێکی دیکەی قەزاکە دەڵێت، تەواوکردنی بیناکە زۆر پێویستە، ئێستا منداڵەکانمان ڕۆژانە 30 بۆ 40 خولەک بەپێ دەڕۆن تاوەکو دەگەنە قوتابخانەکەیان.
لەلایەکی دیکەوە: خەبیر قەرەنی، بەڵێندەری پڕۆژەکەیە، بە ئاڤای وت، نزیکەی 75%ـی بیناکە تەواو بووە، نزیکەی ملیارێک دینارم خەرجکردووە و پارەم بۆ خەرج ناکرێت، هەرکات پارەمان بدەنێ بەزوویی کارەکان تەواو دەکەین.
لێدوانی فەرمی: لوقمان سەعید، بەرێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە ئاڤای وت، بەهۆی نەبوونی بوودجە چەند بینایەکی دیکەی قوتابخانەش هەن وەستاون، بەڵام بۆ ئەم قوتابخانەیە بە تایبەتی خۆم بەدواداچوونی بۆ دەکەم و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی دەدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






