ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەک بە شەقامێکدا دەڕوات و داوا دەکات بە زووترین کات کەموکوڕییەکانی چاک بکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕیسایکلینی ئاوەڕۆی هەولێر بە ڕێگایەکدا دەڕوات، بەهۆی خراپیی شەقامەکە وەزیری شارەوانیی ڕاسپارد بە زووترین کات کار بۆ چاککردنی بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وتی، من بە ڕێگایەکدا هاتم کە شەقامێکی گونجاو نییە، لێرە داوا لە وەزیری شارەوانی دەکەم پەلە بکەن لە چاککردنی، تاوەکو خەڵکی ئەو ناوچەیە بتوانن سوود لە باشترکردنی شەقامەکان و کارە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت وەربگرن.
پەیوەست بەم بابەتە: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای پەیامەکەی سەرۆکوەزیران، ڕاستەوخۆ وەزیری شاروانی و گەشتوگوزار سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێری ڕاسپارد بە زووترین کات دەرخستەی ڕێگاکە ئامادە بکرێت، پڕۆژەکەش بە زووترین کات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی کارزان هادی، ڕۆژی دووشەممە 17-11-2025، لیژنەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر سەردانی شوێنەکە دەکەن، دەرخستەی تەواو لەسەر ڕێگاکە ئامادە دەکەن، ڕێگاکە دەکەوێتە گوندی عارەب کەند، لە شەقامی سەرەکی هەولێر - گوێڕ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





