
دیمەنی جیاکردنەوەی دەستی دەنگدان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە، 17-11-2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنێت و ناوی سەرجەم لیست و کاندیدە براوەکان بڵاودەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنێت.
زانیاریی زیاتر: لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق 102 سکاڵا تۆمارکراون، 43 سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت و 59 سکاڵا لە دەنگدانی گشتی، بەڵام بەو پێیەی سکاڵاکان ڕەنگی سووری تێدانییە و ڕەنگی سەوز و زەردبوون، بۆیە هیچ کاریگەریەکیان لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن نابێت.
ئەمەش بزانە: بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن سێ ڕۆژ دەداتە کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی ئەگەر تانەیان هەبێت پێشکەشی بکەن، کۆمیسیۆنیش لە ماوەی یەک هەفتە تانەکان یەکلایی دەکاتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 12-11-2025 کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی ڕێژەی 99.74%ـی دەنگی جیاکراوەی ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






