بەهۆی بارانبارینی بەلێزمەوە دیالە دەچێتە دۆخی ئامادەباشییەوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی بارانبارینی بەلێزمەوە دیالە دەچێتە دۆخی ئامادەباشییەوە

دیمەنی بارانبارین لە یەکێک لە شارەکانی عێراق

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی بەشێک لە شەقام و بازاڕەکانی شاری بەعقووبە لە پارێزگای دیلە بەهۆی بارانبارینەوە ژێرئاو کەوتن، ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دۆخی ئامادەباشی لە شاری بەعقووبە و شارەکانی دیکە ڕاگەیاند.

 

چیرۆکی سەرەکی:  لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارین بە گشتی پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە، لە هەندێک شوێن بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و ناڕێکی شەقامەکان ئاو کۆبووەوەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی:  عومەر کرووی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بارانێکی بە لێزمە شاری بەعقووبە و شارەکانی دیکەی پارێزگاکەی گرتووەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی ژێرئاوکەوتنی بەشێک لە شەقام، بازاڕ، کۆڵان و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان.

 

چارەسەرەکان: ئەنجوومەنی پارێزگاکە فەرمانی بە لیژنەی خزمەتگوزارییەکان کردووە بکەونە حاڵەتی ئامادەباشی و کارەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ڕاماڵینی ئاوی باران، بە هاوکاری هەموو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و یەکخستنی هەوڵەکانیان لە چوارچێوەی یەک پلاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ