دووبارەبوونەوەی سیناریۆی هاوپەیمانیی "سێقۆڵی" و بەربەستەکانی بەردەم سوودانی
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
جوڵە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی نوێ دەستیان پێکردووە، گرنگترین باس لە نێو بازنە سیاسییەکاندا میکانیزمی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووە. پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە ئایا سیناریۆی 2022 هاوپەیمانیی "سێ قۆڵی" دووبارە دەبێتەوە؟
وێنە گەورەکە: لەپێش هەڵبژاردنەکانەوە، ڕوونبووەتەوە کە پرۆسەی سیاسی بە گشتی لەسەر دوو تەوەری سەرەکی دەسوڕێتەوە: تەوەری سوودانی و ویلایەتی دووەم و تەوەری مالیکی و ڕەتکردنەوەی ویلایەتی دووەم. هەرچەندە حکومەتی ئێستا لەسەر بنەمای سازان پێکهات، وەک کاردانەوەیەک بۆ قەیرانی پڕۆژەی "زۆرینە" و هاوپەیمانیی سێ قۆڵی، بەڵام پێناچێت جارێکی دیکە ئەم سیناریۆیە دووبارە ببێتەوە.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: ئەگەری هەیە چوارچێوەی هەماهەنگی جارێکی دیکە هەوڵ بدات قەیرانێکی سیاسیی نوێ دروست بکات، بە هەوڵدان بۆ ئەوەی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو لە دەستی خۆیدا بێت.
دووبارەکردنەوەی سیناریۆی 2022، هاوپەیمانی سێ قۆڵی
قەیس خەزعەلی، سەرۆکی بزوتنەوەی سادقوون ڕایگەیاند، "کورد و سوننە وانەی 2022یان وەرگرتووە و دەبێت سەرۆکایەتیی حکومەت لە کۆدەنگی شیعە دەرنەچێت." ئەم لێدوانە، کە پێش هەڵبژاردنەکان درا، پەیامێکی ڕوون بوو کە کورد و سوننە ئەوەی لەگەڵ سەدر کردیان، لەگەڵ سوودانی دووبارەی ناکەنەوە، واتە پشتگیری لایەنێکی شیعە دژی ئەوی دیکە ناکەن.
پێدراوە ڕاستییەکان: لەم هەڵبژاردنانەدا، محەممەد شیاع سوودانی زۆرترین دەنگ و کورسی بەدەستهێنا، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ژمارەی کورسییەکانی 45 کورسی تێپەڕاندووە، بەڵام وەک چۆن لە 2022 ڕەوتی سەدر بە زیاتر لە 73 کورسییەوە سەرکەوتوو نەبوو لە شکاندنی ئەو "داب و نەریتە سیاسییەی" کە دەڵێت دەبێت چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ناوی سەرۆکوەزیران ڕێکبکەون، چاوەڕوان ناکرێت سوودانیش سەرکەوتوو بێت.
هۆکارە زانراوەکان: هەندێک لە هێزە کوردی و سوننییەکان ئەنجامی هاوپەیمانێتیی دژی پڕۆژەی چوارچێوەی هەماهەنگییان بینیوە. لەلایەکی دیکەوە، لابردنی حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەک "سزایەک" بۆ هاوپەیمانێتییەکەی لەگەڵ سەدر سەیر دەکرێت. هاوکات تەنگپێهەڵچنینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و وەستاندنی هەناردەی نەوت بەهۆی هاوپەیمانێتی کورد لەگەڵ سەدر.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، کۆبوونەوە و سەردانی نێوان لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی (خەزعەلی، مالیکی، مەندەلاوی، عەممار حەکیم) ئەنجامدرا، بەڵام هیچ سەردانێک بۆ سوودانی ئەنجامنەدرا. ئەمە ئاماژەیە بۆ "گۆشەگیرکردنێک" کە چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت بە زوویی بەرامبەر سوودانی ئەنجامی بدات. تەنانەت فالح فەیاز، هاوپەیمانی سەرەکی سوودانی و براوەی 10 کورسی، لەگەڵ قەیس خەزعەلی بینراوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەری هەیە سوودانی ناچار بێت بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ. ئەگەر سوودانی گۆشەگیر بمێنێتەوە و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ویلایەتی دووەم سەرکەوتوو نەبێت، ئەوا چوارچێوەی هەماهەنگی دۆخێکی "گرژی" بەسەر قۆناغی سیاسی داهاتوودا دەسەپێنێت.
لە کۆتاییدا ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی بیەوێت نیگەرانییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کەم بکاتەوە، ناچارە ویلایەتی دووەم بۆ سوودانی نوێ بکاتەوە. بەڵام ئاسۆ ڕوون نییە کامە ڕێگا هەڵدەبژێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میسان لەسەر کێشەی زەویوزار سێ ڕۆژە شەڕە و 13 کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






