نەتانیاهۆ و ترەمپ کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە و سووریا و ئێران لەسەر مێزن
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ - گرافیک
ئاڤا نیوز
بڕیارە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێكی دیپلۆماسی بەرەو ئەمریكا بچێت، ڕۆژی دووشەممە 28-12-2025 لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە، چاوەڕێ دەكرێت چارەنوسی غەززە و چۆنێتی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل بەلادا بخرێت.
چیرۆكی سەرەكی: لە ساڵی 2025دا دۆناڵد ترەمپ، پێنج كۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ ساز كردووە، لەبەرئەوەی شانازی بەوە دەكات جەنگی غەززەی ڕاگرتووە و پلانێكی ستراتیژیی داڕشتووە بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی غەززە، لە قۆناغی یەكەمدا جەنگ وەستێنرا و هاوكارییە مرۆییەكان ڕەوانە كران و دیل و تەرمەكان ئاڵوگۆڕ كران، لە قۆناغی دووەمدا كار بۆ چەكداماڵینی حەماس و كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەززە دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەڵیت: ''ئەو (نەتانیاهۆ) دەیەوێت من ببینێت، ئێمە سەركەوتنێكی گەورەمان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا و ئێستا ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ئەگەر هەیە ئەو بێت بۆ فلۆریدا و لەوێ من ببینم''.
ئەجێندای كۆبوونەوەكە: لەناو پرسە گرنگی كۆبوونەوەی لوتكەكە، هەردوولا پرسی غەززە و ئێران و سووریا تاوتوێی دەكەن، بەم شێوەیە:
-غەززە، هەنگاوەكانی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی غەززە و پرسی چەككداماڵینی حەماس و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل، پرسی گەرمی كۆبوونەوەكە دەبن.
-ئێران، نەتانیاهۆ هەڵگری دوو پەیامی سەرەكییە، یەكەمیان پێویستی خۆپاراستن لە هەڵكشانی ناكۆكییەكان، دووەمیش سەپاندنی فشاری ئابووریی توندتر بەسەر تاران.
-سووریا، داواكارییەكانی ئیسرائیل بریتی دەبن لە دروستكردنی ناوچەیەكی داماڵراو لە چەك لە باشووری سووریا، پاراستنی دروزەكان و ڕێگریكردن لە دیمەشق لە بوونی بە كۆگایەكی چەكی پێشكەوتوو.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: هەر چەندە بەرپرسانی ئیسرائیل كۆبوونەوەكە بە چارەنووسساز ناو دەبەن، بەڵام بۆخۆی یەكلاكەرەوە نییە و ئەگەری كۆبوونەوەی دووەمیش لە كۆتایی هەفتەكەدا ماوەتەوە، ئەمەش بەندە بە ئەنجامی یەكەم كۆبوونەوە.
ئەمەش بزانە: خاوبوونەوەی پرۆسەی ئاشتی غەززە خواستی نەتانیاهۆیە و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی ئاگربەستەكە مەترسییەكانی بۆ داهاتووی غەززە زیادكردووە، چونكە ترەمپ دەیەوێت رێككەوتنی غەززە خێراتر بچێتە پێشەوە.
چاوەڕوانكراو: ترەمپ ئاشكرای كردووە لە مانگی یەكی ساڵی داهاتوو "چەند دەستپێشخەرییەكی گەورە" سەبارەت بە كەرتی غەززە ڕابگەیەنێت، بەڵام ئەمە بە شێوەیەكی سەرەكی پەیوەستە بە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ نەتانیاهۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ناکۆکیی کەوتە نێو ماڵی سوننەو ژمارەیەک سەرکردە کۆبوونەوەیان جێهێشت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنداوێکی سنووری دهۆک سەرڕێژ دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم





