لایەنە سیاسییەکان بەهێواشی پەلەیانە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دابەشکردنی پۆستەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

پارەی سیاسی و کڕین و فرۆشتنی دەنگ و کارتەکانی دەنگدان بازاڕیان گەرم بوو، کاریگەریی زلهێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان ئاشکرا و ڕوون بوون
ئاڤا نیوز
ڕێوشوێنەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و نوێ بوونەوەی پرۆسەی سیاسی بەپێی خشتە دیاری کراوەکانی خۆی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی 29-12-2025 کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت، بەڵام نەبوونی سازانی نیشتمانی و ڕێکنەکەوتن لەسەر پۆستە باڵاکان گرێکوێرەیەکە لەبەردەم پرۆسەی سیاسیی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 29-12-2025 یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانەکە و بەخشینی متمانە بە ئەندامانی نوێ، بەڵام دانوستانەکان بۆ دەستنیشانکردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەتی نوێ بۆ خەڵک نائومێدکەرە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێشتر ئاشکرای کرد ڕێژەی بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 56٪ بووە، هیچ قەوارەیەکی سیاسییش نەیتوانی زۆرینەیەکی ڕەها دەستەبەر بکات، کە خۆی کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت، بەوەش جارێکیتر وڵات لە دۆخێکی ناهاوسەنگیی و لەق و لەرزۆکدا مایەوە کە عێراقییەکان لە ساڵی 2003ەوە پێی ڕاهاتوون ئەزموونی دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی سایتی (ایلاف- 16 نۆڤەمبەر 2025)، ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە، نەک هەر نەبووە هۆی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو لە سیستمی سیاسیی عێراقدا، بەڵکو هەمان دینامیکیەتی ململانێی نێوان گەورە هێزەکان و فشار خستنە سەر هاوپەیمانییە ئاڵۆزەکانی 20 ساڵی ڕابردوویان بەرهەمهێنایەوە.
پڕۆسەی هەڵبژاردن زۆر جیاواز نەبوو لەچاو ئەوانەی پێشوو
یاسا کارپێکراوەکانی ئێستای عێراق بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی سیاسیی، ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەت و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان... ڕێ خۆشکەربوون بۆ بەردەوام بوونی ئەو گەمە سیاسییەی 20 ساڵە بڕیار لە جۆری حوکمڕانیی عێراق دەدات و ڕەوایەتی دایەوە بە سیاسەتی بەش بەشێنە لە جومگەکانی دەسەڵاتدا، باڵادەستیی تائیفەگەری و جەمسەرگیری نێوان هێزە شیعی و سوننی و کوردیەکان.
پڕۆسەی هەڵبژاردن زۆر جیاواز نەبوو لەچاو ئەوانەی پێشوو، پارەی سیاسی و کڕین و فرۆشتنی دەنگ و کارتەکانی دەنگدان بازاڕیان گەرم بوو، کاریگەریی زلهێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان ئاشکرا و ڕوون بوون، بۆیە بەشێک لە هێزە تەقلیدییەکانی بەهێزتر کرد و ڕێی نەدا گۆڕانێکی ئەوتۆ لە ئەنجام و ڕێسا بنەڕەتییەکانی گەمە سیاسییەکەدا بێتە ئاراوە.
ڕاپۆرتێکی شرۆڤەکاریی (دامەزواوەی ACLED لە 5-11-2025) ئەم بۆچوونەی پشتڕاستکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە سیستەمی هەڵبژاردن لە عێراقدا لە لایەن خودی زلهێزە دەسەڵاتدارەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە و ڕۆڵێکی ئەوتۆی بۆ سەربەخۆکان نەهێشتووەتەوە، ئۆپۆزسیۆنیشی پەراوێز خستووە.
هەڵبژاردنەکان لە عێراق بوونەتە ڕێوڕەسمێک بۆ سەرلەنوێ شەرعیەتدانەوە بە حوکمڕانان
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هەڵبژاردنەکان لە عێراقدا بوونەتە ڕێوڕەسمێک بۆ سەرلەنوێ شەرعیەتدانەوە بە حوکمڕانان نەک دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ گۆڕانکاریی دیموکراسییانە.
هەموو جارێک دیارترین ئاڵنگاریی دوای هەڵبژاردنەکان، بریتییە پێکدادانی بەرژەوەندیی قەوارە سیاسییە گەورەکان و هاوپەیمانییە دوو قۆڵی و سێ قۆڵییەکان کە زۆرجار لە پێش هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای تائیفی و ناوچەیی بنیات دەنرێن و هیچ دیدگایەکی ڕیفۆرمخوازیی ڕوونیان لەپشتەوە نییە.
لە ڕاپۆرتێکی ( الشرق الاوسط – 20-11-2025) نموونەیەکی هێناوەتەوە و دەڵێت: سەرەڕای سەرکەوتنی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، بەڵام چونکە زۆرینەی ڕەهای دەستەبەر نەکرد، ناچار بوو دانووستان قبووڵ بکات و بچێتەوە ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بۆ ئەوەی بڕیار لە پێگە و سەنگی خۆی لەناو حکوومەتی داهاتوودا بدەن.
ڕاپۆرتێکی (Arab Center Washington DC-9-10-2025 ) باسی قەبارەی دەستوەردانەکان لە کاروباری عێراق دەکات و دەڵێت: زلهێزەکانی وەک ئەمریکا و ئێران بەردەوام و بە ئاستی جیاجیا گوشاردەخەنە سەر هێزه سیاسییەکانی ناو عێراق بۆ دڵنیابوونەوە له هاوسەنگیی هێز و گونجاندنی لەگەڵ بەرژەوەندییە ئابووری، ئەمنی، سەربازی و دیپلۆماسییەکانی خۆیاندا.
حکومەتی داهاتووی عێراق (ئەگەر پێکبێت) ڕووبەڕووی گەلێک ئاستەنگی سەختی ئابووری و چاکسازیی سیاسیی دەرەکی و ناوخۆیی دەبێتەوە، هاوکات خەڵکی عێراقیش بە دڵەڕاوکێ و بێ متمانەییەوە دەڕواننە توانای سیستەمە سیاسییەکە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی دارایی حەماس لە غەززە ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی یەکەم
بۆ کورد بە جوڕعە جوڕعە و بۆ خۆیان بە بەلوعە
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی یەکەم
دۆسیەی چەک لە عێراق دەبێتە پرسیاری گەورەی سەروەریی یاسا






