کوشتنی هەڕەمەکیانەی سەگە بێلانەکان لە عێراق ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی پۆلیسێک لەکاتی کوشتنی سەگێک. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە چەندین شاری عێراق، تیمەکانی شارەوانی بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی هەڕەمەکیانەی سەگە بێلانەکان کردووە، ئەمەش دوای زیادبوونی هێرشی سەگەکان بۆ سەر هاووڵاتیان، کە بووەتە هۆی مردنی کەسێک و برینداربوونی چەندین کەسی دیکە.
وێنە گەورەکە: کوشتنی هەڕەمەکیانەی سەگە بێلانەکان لە عێراق، کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی ئاڵۆزە کە پێویستی بە چارەسەرێکی گشتگیر هەیە، لە نێوان پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان و ڕێزگرتن لە مافەکانی ئاژەڵان. ئەمەش مشتومڕێکی بەرفراوان دروست دەکات سەبارەت بە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دیاردەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "العربي الجديد"ـی قەتەری، چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆییەکانی کوشتنی دەیان سەگ لە بەغدا، مووسڵ، دیوانییە، کووت و بەسرە بڵاوکردووەتەوە. ئەم پڕۆسەیە لەلایەن تیمەکانی شارەوانی و پۆلیسەوە ئەنجامدراوە، لەگەڵ بەشداریی هەندێک هاووڵاتی بە چەکی ڕاو و سووکەوە.
زیادبوونی هێرشی سەگەکان و کاریگەرییەکانی
سەرچاوە پزیشکییە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە زیاتر لە 20 هێرشی سەگی بێلانە بۆ سەر هاووڵاتیان تۆمار کراون، لەوانەش چەند منداڵێک. ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی مردنی شۆفێرێکی گەیاندنی داواکاری و برینداربوونی 11 کەسی دیکە، هەندێکیان تووشی هاری سەگ بوون و چارەسەری چڕ لە نەخۆشخانە تایبەتمەندەکان وەردەگرن. بەرپرسێکی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەدا کە "سەگە بێلانەکان بوونەتە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی گەورە، بەهۆی زیادبوونی ژمارەیان و دەرکەوتنی جۆرە تووندوتیژ و گواستنەوەی نەخۆشی."
شێوازی کوشتن و ناڕەزایەتییەکان
چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ دووپاتیدەکەنەوە کە هێزە ئەمنییەکان چەندین شێوازی کوشتن بەکاردەهێنن، وەک چەکی ڕاو و کلاشینکۆف و چەندین جۆری ژەهر کە لە خواردن دادەنرێن لەناو زبڵخانەکان و گۆڕەپانە گشتییەکان. ئەحمەد خەمیس، چالاکوانی ژینگەدۆست، بە "العربي الجديد"ـی ڕاگەیاندووە کە دەیان حاڵەتی کوشتنی سەگەکان بە "شێوازێکی نامرۆڤانە" تۆمار کراون، لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی جۆراوجۆر و ژەهر و پەنابردنە بەر کوشتنی هەڕەمەکیانە لەلایەن هەندێک هاووڵاتییەوە.
داواکاری بۆ چارەسەری جێگرەوە
سەرەڕای پشتگیریکردنی عێراقییەکان بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی سەگە بێلانەکان، بەڵام زۆرێکیان جەخت لە پێویستیی بەکارهێنانی شێوازی دیکە دەکەنەوە، وەک کوتانی سەگەکان یان دوورخستنەوەیان لە شارەکان و دروستکردنی شەڵتەری تایبەتمەند بۆ کۆکردنەوە و نیشتەجێکردنیان. هانا فەزڵ، دانیشتووی بەغدا، پڕۆسەکانی کوشتن وەک "نامرۆڤانە" وەسف دەکات. لەکاتێکدا دانیشتووانی هەندێک لە قوربانییانی سەگەکان پێیانوایە کە شێوازی ڕزگاربوون لە سەگەکان گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە کێشەکە کۆتایی بێت.
چارەسەری پێشنیازکراو
ئالا کەریم، سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی "ڕفقة"، ئاماژەی بەوەداوە کە "سەگەکان بە خێرایی و بە ژمارەیەکی زۆر زۆر دەبن کاتێک تەمەنیان لە نێوان 7 بۆ 10 مانگیدا بێت و دەتوانن دوو جار لە ساڵێکدا جووت ببن و نزیکەی 12 بەچکە بخەنەوە، ئەمەش قەیرانێکی ڕاستەقینە دروست دەکات." چارەسەری باشتر بۆ ئەم کێشەیە بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی وەچەخستنەوەی سەگەکان لە ڕێگەی کوتان و خەساندنیانەوە بۆ ئەوەی ببنە ئاژەڵی ئارام و سەلامەت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هەڵمەتە لە شارەکانی عێراق کە ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، لە بەرامبەردا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان پەناگەی تایبەت بە سەگە بێلانەکان دروستکراوە و ماوەی دوو ساڵە دەست بە کۆکردنەوەیان کراوە بەبێ ئەوەی لەنێو ببرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئێران گرۆسی بە دوژمن ناو دەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی یەکەم
بۆ کورد بە جوڕعە جوڕعە و بۆ خۆیان بە بەلوعە
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی یەکەم
دۆسیەی چەک لە عێراق دەبێتە پرسیاری گەورەی سەروەریی یاسا






