زۆرترین بڕی بارانبارین لە چەمچەماڵ بووە

شەیری بکە لە:
زۆرترین بڕی بارانبارین لە چەمچەماڵ بووە

دیمەنی بارانبارین لە شاری هەولێر

ئاڤا نیوز 

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕێژە و بڕی بارانبارینی شەوی ڕابردووی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، چەمچەماڵ زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی بە بڕی 35 ملم تێدا تۆمارکراوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە زۆرینەی ناوچە و شار و شارۆچكەكان باران دەبارێت و تاوەكو ئێستا بەردەوامە، ئەمە بە یەكەم شەپۆڵی چڕی بارانبارینی ئەمساڵ هەژمار دەكرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێژەی بارانبارینی شەوی ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێویەیە:


هەولێر بڕی 9.3 ملم 
سلێمانی بڕی 11.9 ملم 
دهۆک بڕی 7 ملم 
کەرکووک بڕی 9.8 ملم 
پیرمام بڕی 16.2 ملم 
چەمچەماڵ 35 ملم 
زاخۆ بڕی 4.6 ملم
کەلار بڕی 3.2 باران
شەمامک بڕی 3.1 ملم 
ئاکرێ بڕی 12 ملم  
مەیدان بڕی 0.4 ملم 
سۆران 9.4 ملم 
خانەقین بڕی 0.9 ملم 
خەبات بڕی 7.6 ملم 
قەلادزێ بڕی 22 ملم 
شەقڵاوە بڕی 9.5 ملم 
ئامێدی بڕی 28.4 ملم 
حاجی ئۆمەران بڕی 9.2 ملم 
مێرگەسۆر بڕی 28.5 ملم
شێخان بڕی 6.5 ملم 
چۆمان بڕی 14 ملم 

 

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، ئەم شەپۆلی بارانبارینەی کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەردەوام دەبێت تاوەکو ڕۆژی دووشەممە. دەشڵێت، بەهۆی کاریگەری شەپۆلی شێداریی دەریای سوور ئەگەر هەیە لە شەوەوە هەورە برووسکەشی لەگەڵدا بێت کە نزیک دەبێتەوە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

ئاماژە بەوەش دەکات، لە دهۆک و ناوچەکانی دەوروبەری ئەگەری بارانبارین و لافاو هەیە، بە تایبەتی لە ناو شاری دهۆک، ڕێژەی بارانبارینەکەی لە 50 ملم تاوەکو 80 ملم باران دەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتەکانی شارەزایانی کەشناسی کە ئاماژە بەوە دەکەن، لە ساڵی 2025 – 2026، هەروەها لە ساڵی 2026 – 2027  ڕێژەی بارانبارین زۆر دەبارێت و قەرەبووی چوار ساڵی ڕابردووی خۆی دەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ