توێژینەوەیەک؛ ئەوانەی زیاتر لە زمانێک دەزانن، زۆرتر دەژین و درەنگتریش پیر دەبن

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک؛ ئەوانەی زیاتر لە زمانێک دەزانن، زۆرتر دەژین و درەنگتریش پیر دەبن

وێنەکە ژیریی دەستکرد دروستی کردووە

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی بەشی دەمارناسیی تریندی کۆڵێج لە دوبلن ئەوانەی زیاتر لە زمانێک دەزانن؛ زۆرتر دەژین، درەنگتر پیر دەبن و کەمتر تووشی نەخۆشی و کێشە تەندروستییەکانیش دەبن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر زیاتر لەسەر 80 هەزار کەس لە 27 وڵاتی ئەوروپی ئەنجام دراوە کە تەمەنیان لە نێوان 51-90 ساڵدا بووە، دەرکەوتووە تەمەنی زیندەیی ئەو کەسانە لە تەمەنی خۆیان بچووکترە کە زیاتر لە زمانێک دەزانن.

 

دەرکەوتووە زانینی زیاتر لە زمانێک، خێرایی پیربوون نیواونیو کەم دەکەنەوە و لەگەڵ زیاتر زانینی زمانی دیکەیش کاریگەرییەکە زیاتر دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی گوشاری دەروونی و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەم دەکاتەوە و کۆئەندامی بەرگریی بەهێز دەکات. 

 

پێویستە ئەمەش بزانیت: ئاگاستن ئایبەنس، ئەندامی تیمی توێژینەوەکە و مامۆستا لە بەشی دەمارناسیی تریندی کۆڵێج لە دوبلن لە ئێرلەندا لەمبارەیەوە دەڵێت: قسەکردن بە زیاتر لە زمانێک بەو واتایە دێت، بەردەوام سیستەمە جیاوازەکانی زمان بەکار دەهێنرێت. ئەمەش سەرنج خستنە سەر قسەکردن، چوونە نێو گفتوگۆ و بەکارهێنانی بنەما زمانەوانییەکان سەخت دەکات.

  

لەلایەکی دیکەوە: هەرچەند پێشتر چەند توێژینەوەیەک لەبارەی سوودەکانی زانینی زیاتر لە زمانێک ئەنجام دراون، بەڵام گرنگی ئەم توێژینەوە لەوەدایە دەیان هەزار کەس بەشدارییان تیادا کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ