داواکاری گشتیی ئیتالیا لێکۆڵینەوە دەکات؛ دەوڵەمەندەکانی ئەورووپا بۆ 'خۆشی' خەڵکی بۆسنەیان کوشتووە
- هەواڵ
- 15 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە شەڕەکە
ئاڤا نیوز
داواکارانی گشتی لە میلانۆی ئیتالیا لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە سەبارەت بەوەی دەوڵەمەندانی ئیتاڵیا و ئەوروپا کە گوایە بە یارمەتیی سربەکانی بۆسنە چوونەتە سەرایڤۆ و خەڵکی ئەوێیان بۆ "خۆشی" کوشتووە.
وێنە گەورەکە: لە نێوان ساڵانی 1992 بۆ 1996، دوای ئەوەی بۆسنە و هەرزەگۆڤینا سەربەخۆیی خۆیان لە یوگۆسلاڤیا ڕاگەیاند، سەرایێڤۆ [شارێکە لە بۆسنە] لەلایەن سربەکانەوە گەمارۆ درا و بەهۆی تۆپباران و تەقەی بەردەوامی قەناس بەدەستەکان زیاتر لە 10 هەزار کەس کوژران.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان کۆمەڵێک ئیتاڵی و خەڵکی دەوڵەمەندی وڵاتانی دیکەی وەک بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا کە بە "گەشتیارانی قەناس بەدەست" ناودەبرێن، بەشدارییان لەو کۆمەڵکوژییەدا کردووە. ئەوان بڕە پارەیەکی زۆریان داوە بە سەربازانی سربەکانی بۆسنە بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ گردەکانی دەوروبەری سەرایڤۆ تا لەوێوە بۆ خۆشی و چێژوەرگرتن تەقە لە دانیشتووانی سەرایەڤۆ بکەن و بیانکوژن.
ئەمەش بزانە: لێکۆڵینەوەکە لەسەر بنەمای سکاڵایەکی یاساییە کە لەلایەن ئیزیۆ گاڤازینی، نووسەرێکی میلانۆییەوە پێشکەش کراوە و بەڵگەی لەسەر ئەو تۆمەتانە کۆکردووەتەوە. هەر سەبارەت بەمە ڕاپۆرتێک لەلایەن سەرۆکی پێشووی شارەوانیی سەرایڤۆوە بۆ داواکارانی گشتیی میلانۆ نێردراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




