لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن

شەیری بکە لە:
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن

ئاڵای هەریەک لە ئاڵای وڵاتانی چین و ژاپۆن

ئاڤا نیوز


بەهۆی لێدوانێکی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن سەبارەت بە تایوان، گرژییەکانی نێوان چین و ژاپۆن زیاتر دەبن. 

 

چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی پێشوو سانای تاکایچی، سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن سەبارەت بە هێرشێکی گریمانەیی بۆ سەر تایوان لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند بوو بەکارهێنانی هێز لە دژی ئەو دوورگە خۆبەڕێوەبەرەی کە چین بە هی خۆی دەزانێت، دەتوانێت ببێتە هۆی وەڵامدانەوەی سەربازی لەلایەن ژاپۆنەوە. ئەمە ناڕەزایی چینی بە دوای خۆیدا هێنا و باڵیۆزی ژاپۆنی بانگهێشت کرد و ژاپۆنیش لەسەر نووسینێکی سۆشیاڵ میدیا باڵیۆزی چینی بانگهێشت کرد.

 

زانیاریی زیاتر: لە نوێترین پێشهاتدا، چین ڕێنمایی هاوڵاتیانی دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ ژاپۆن بەدوور بگرن.

 

ئەمەش بزانە: تایوان بە شێوەی نیمچە سەربەخۆ خۆی بەڕێوە دەبات و چین ئەو دوورگەیە بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و چەندین جار ڕایگەیاندووە بۆ گەڕاندنەوەی بۆ ژێر سەروەریی چین هیچ شتێک، لە ناویشیاندا بژاردەی سەربازی، بە دوور نازانێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ