
چەند حەجخوازێک لەکاتی چوون بۆ ماڵی خودا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە ناویان بۆ فەریزەی حەجی ساڵی 2026 تۆمار کردووە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ پڕۆسەی ناونووسینی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام درا، ئەو کەسانەی نیازی حەجیان هەبووە هەر لە ماڵەوە ناوی خۆیان تۆمار کردووە، ئەمەش کارئاسانیی زۆری بۆ هاووڵاتیان كردووە، ئەم سیستمە یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو بکرێت، بۆیە وردبینی زیاتری پێویستە تاوەکوو تەواوی ناوەکان جیا بکرێتەوە.
ئەمساڵ زیاتر لە 80 هەزار کەس لەڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنی ناویان تۆمار کردووە، بڕیارە ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ ناوەکان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: کاروانی ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی ناوی حەجخوازانی ساڵی 2026 گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، بریارە ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکرێت، کە بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ ناوی خۆیان تۆمار کردبوو.
زانیاریی زیاتر: کاروانی ستوونی، دەڵێت، ئەمساڵ 89 هەزار کەس ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە، لەبەر زۆریی خواست، ئەمساڵ مەرجێک زیاد کراوە ئەگەر کەسێک پێشتر فەریزەی حەجی ئەنجام دابێت، ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە، هەربۆیە هەزاران ناو دەرهێنراوە و دوورخراونەتەوە.
ئەمەش بزانە: پشکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ساڵانە 33 هەزار کەسە بۆ فەریزەی حەج، لەو ڕێژەیەش پێنج هەزار و 135 کەس وەکو پشکی هەرێمی کوردستان دیارکراوە، کە لەسەر بنەمای سەرژمێرییەکانی پێشووە، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەی بە گوێرەی دوایین سەرژمێری نوێ بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی حەجخوازان بە ئەلیکترۆنی کراوە، ئەمەش کارئاسانی باشی بۆ هاووڵاتیان کردووە، لەبەر ئەوەی لەم سیستمە ناو تۆمارکردن بێبەرانبەرە، بەڵام پێشووتر هەرکەسێک ناوی بۆ حەج تۆمار بکردایە، دەبووایە بڕی 50 هەزار دیناری بدات، دواتریش ئەم بڕە کەم کرایەوە بۆ 25 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






