
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان بدات، پاشان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی سوودانی، کۆدەبێتەوە و دوای کۆبوونەوەکە سوودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە دهۆک لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبنەوە، پرسی هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن و مووچە و مافەکانی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەرچەندە پرسی مووچە لە کارنامەی فەرمی کۆبوونەوەکەدا نییە، بەڵام سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات پێش ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و بەغدا ڕەزامەندی بدات، پارەکە بە کاش دەدرێتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
زانیاریی زیاتر: دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سوودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕۆژی سێشەممە دەچێتە دهۆک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی مێپس (MEPS). بڕیارە لە دهۆک کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نێوان محەممەد شیاع سوودانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبچێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، ئەمڕۆ لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە پرسی مووچە و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سوودانی ڕایگەیاند: "دواخستنی مووچە زۆر دواکەوتووە، هیچ پاساوێک نەبووە. ئەو پرسیارە دەبێت لە بەغدا بکرێت بۆچی ناینێرێت، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندبوونێکی جێبەجێ کردووە، بۆیە هیچ پاساوێک بۆ دواخستن و نەناردنی ئەم مووچەیە، واتا مووچەی مانگی نۆ و هەموو مووچەکانی ئەمساڵ نییە."
سەبارەت بە سەردانی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی گوتی: "دیداری تایبەتمان دەبێت لەسەر کۆمەڵێک پرس، لەوانە دوای هەڵبژاردن چی دەکرێت، پڕۆژەکان چۆن دەبن، ڕوانگە و تێگەیشتنی لایەنەکان بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق چی دەبێت. بابەتی مووچە و مافەکانی هەرێمی کوردستان یەکێک دەبێت لە بابەتە گرنگەکان کە پێویستە قسەی لەسەر بکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
تێچووی فەریزەی حهج دیاریكرا
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
محەممەد حاجی مەحموود: ئەنجامی هەڵبژاردن شکست بوو بۆ ئێمە
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە ئیدارەی سۆران دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مینحەی مانگی نۆی مامۆستایانی ئاینیی خۆبەخش دابەش دەكرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات و دواتر سەردانی کوردستان دەکات
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت





