کشانەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە زاپ، دەرگا بە ڕووی چوونی شاندی کۆمیسیۆنی ئاشتی بۆ لای ئۆجەلان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 تشرینی دووەم

دیمەنی گەریلاکانی پەکەکە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پەکەکە ڕایگەیاند بۆ نەهێشتنی ئەگەری پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا لە ئێوارەی دوێنێوە گەریلاکانیان لە ناوچەی زاپ کشاندوونەتەوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە دوای دووجار لە دواخستنی، سبەی 17ـەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاشتی دەکرێت و بە ئەگەری زۆرەوە لە کۆبوونەوەکەدا ناردن یان نەناردنی شاندێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان یەکلایی دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی پەکەکە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە تورکیا و باکووری کوردستان دا. گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی دەستی پێ کردووە و دوای چەند ڕۆژێک دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە گڵۆپی سەوزی بۆ کۆبوونەوەی شاندێکی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان هەڵکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ژمارەیەک لە شرۆڤەکارانی سیاسی لە تورکیا ئاماژە بەوە دەدەن بڕیارەکەی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ کشاندنەوەی گەریلاکانیان لە زاپ، پەیوەندیدارە بە 17ـمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە دوای دووجار لە دواخستن بڕیارە سبەی بکرێت و بە ئەگەری زۆرەوە بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدات لەبارەی کۆبوونەوەی شاندێکی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان و کۆتایی بە مشتومڕەکان دێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەم شرۆڤەکارانە سەرنج دەخەنە سەر ئەوەی دووجار دواخستنی ئەم کۆبوونەوەیە (جاری یەکەم لە 6-11-2025 و جاری دووەم لە 13-11-2025) لەخۆوە نییە و هۆکارەکەی بۆ ترسی دابەشبوونی ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە بۆسەر دوو بەرەی دژ یەک دەگێڕێنەوە و دەڵێن: ئەم بڕیارەی پەکەکە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو پارتانەی ئەندامیان لە کۆمیسیۆنەکەدا هەیە نەرمی بنوێنن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 04-11-2025 باخچەلی بە پێویستی زانی شاندێکی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە وتی: با لە زاری یەکەمەوە گوێ لە سەرنج و پێشنیازەکان بگیرێت. ئێمە وەک مەهەپە ئامادەین بۆ ئەمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





