محەممەد حاجی مەحموود: ئەنجامی هەڵبژاردن شکست بوو بۆ ئێمە

شەیری بکە لە:
محەممەد حاجی مەحموود: ئەنجامی هەڵبژاردن شکست بوو بۆ ئێمە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

سکرتێری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، نەمانتوانی کورسییەکی پەرلەمان بەدەستبهێنین، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن شکستێکە بۆ حیزب و کادرەکانمان، ئەوەی کەمتەرخەم بووبێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی محەممەد حاجی مەحموود سکرتێری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی ئۆرگانەکانی حیزبەکە لە گوندی گوڵەخانەی دەڤەری شارەزوور کۆبوونەوە، چەند پرسێکی پەیوەست بە هەڵبژاردن و دەرئەنجامەکانیان تاوتوێ کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: محەممەد حاجی مەحموود لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە، نەمانتوانی کورسییەکی پەرلەمان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستبهێنین، ئەمەش شکستە بۆ ئێمە و سەرجەم کادران.

لەلایەکی دیکەوە: محەممەد حاجی مەحموود چەند کادرێکی حیزبەکەی بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانی سۆسیال ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی سزای ئەو کەسانە بدرێت کە کەمتەرخەمبوون.

زانیاریی زیاتر: لەمیانی کۆبوونەوەکەدا بڕیاری گۆڕانکاری لە دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب و داڕشتنەوەی پەیکەری ڕێکخستنی مەکتەب و مەڵبەندەکان درا، بۆ ئەوەی لەگەڵ قۆناغەکەدا بگونجێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ