
دیمەنی دوو حەجخواز. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی حهج و عومرهی كوردستان تێچووی فەریزەی حهجی ساڵی داهاتووی ڕاگەیاند؛ بڕی حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینار لە هەر حەجخوازێک وەردەگیرێت، داوا لەو هاونیشتمانیانە دەكرێت كە ناویان لە تیروپشك دەرچووە، سبەی سێشەممە سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومرە بكەن، بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان و دانانی ئەو بڕە پارەیە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی یەكشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2025، تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە كرا كە خۆیان بۆ فەریزەی حەج ناونووس كردبوو، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردووش، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پاڵپشتی تەواوی پرۆسەی حەج دەكات لەپێناو كەمكردنەوەی تێچووی حەج و سووككردنی خەرجیی لەسەرشانی هاونیشتمانیان، بۆ فەریزەی حەجی ساڵی داهاتووش بەهەمان شێوە بەپێی ئەو داتا و ژمارانەی لە بەشی ژمێریاریی حەج و عومرە وەرگیراوە، بڕێكی كەمتر لەو پارەیەی لە پرۆسەكە خەرج دەكرێت، لە حاجیان وەردەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا وتی، ئەمساڵ گەشتی وشكانی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ فەریزەی حەج نابێت، و حاجییان سەرجەمیان بە گەشتی ئاسمانی گەشت دەكەن و بڕەكەشی نزیكەی هەمان بڕەپارەی ساڵی ڕابردووە.
زانیاریی زیاتر: ستونی ڕوونیشی كردەوە، هۆكاری نەمانی گەشتی وشكانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، زۆربەی زۆری حاجییان بۆچوونیان وابوو كە جیاوازییەكی ئەوتۆ لەنێوان نرخی گەشتكردنەكە لەڕێگەی فرۆكە یاخود پاس نەبوو، بۆیە بە باشیان زانیوە سەرجەمیان بە فرۆكە گەشت بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە حەجی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەجی كرد و بڕی پارەی وەرگیراو لە هەر حاجییەك، بۆ گەشتی ئاسمانی حەوت ملیۆن دینار بوو، بۆ گەشتی وشكانیش 5 ملیۆن و 500 هەزار دینار بوو.
زانیاریی زیاتر: سهبارهت به پێداویستییهكان بۆ تهواوكردنی مامهڵهی حهج، كاروان ستونی باسی لهوه كرد ئهوانهی ناویان بۆ حهج دهرچووه پێویسته بڕه پارهی دیاریكراو ئاماده بكهن كه حهوت ملیۆن و سهد ههزار دیناره لهگهڵ پاسپۆرت و ههریهك له كۆپی ڕهنگاوڕهنگی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری، كە سەرجەم بەڵگەنامەكان له یهك لاپهڕه كۆپی بكرێت دواكات بۆ وهرگرتنی مامهڵهكان، ڕۆژی پێنجشهممه 27ـی تشرینی دووەمی 2025 دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






