
دیمەنی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک شاروانی هەڵەبجە دەڵێت، لە ساڵی ڕابردەوەوە تا ئێستا بە بەهای 33 ملیار دینار ژمارەیەک پڕۆژەی ڕێگاسازی بۆ چەند گەڕەکێکی هەڵەبجە لەژێر جێبەجێکردنە.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمدا بایەخێکی زۆر بە پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەدرێت، لەماوەی چەند ساڵێکدا مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان دووجار سەردانی پارێزگاکەی کردووە و کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی لە پارێزگاکە ڕاگەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا لە 13 گەڕەکی هەڵەبجە بە بەهای 33 ملیار دینار ڕێگاسازی ئەنجام دەدرێت و بە بەهای 47 ملیار دیناریش پڕۆژە لە قۆناغی تەندەرینە.
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دەشڵێت، لە هەڵەبجە سێ پڕۆژەی پترۆدۆلار هەبوو لە ساڵی 2014ـەوە وەستابوون، بەڵام ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەو پڕۆژانە تەواو بکات، بودجەی هەریەکێکیان حەوت ملیار دینار بوو. هەر سێ پڕۆژەکە تەواو کران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕێگاسازیانەی بۆ گەڕەک و ناوچەکانی هەڵەبجە دەکرێت بەمجۆرەیە، ڕێگاسازی بۆ گەڕەکەکانی فەرمانبەران، ماردین، باڵامبۆ، ئەندازیاران، شەهیدان، کانی کوڵكە و ئیمامی عەلی. هاوکات بڕیار لە جێبەجکردنی خزمەتگوزاری ئەم شوێنانەش دراون، خزمەتگوزاری ناوچەکانی پیشەسازی، گەڕەکی شۆڕش، شەهیدان یەک لەگەڵ ئەوەشدا ئاوەڕۆی سندوقی هەڵەبجە جێبەجێکردن.
باکگراوند: ڕۆژی 06-10-2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژە لە پارێزگای هەڵەبجە. دیارترینیان دامەزراندنی 250 پلەی وەزیفی و بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی سازان و بە بەهای 25 ملیار دینار پڕۆژەی نوێ بۆ هەڵەبجە جێبەجێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





