ئاڤا وادەی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا و هاتنی مووچەی مانگی 9 ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 17 تشرینی دووەم

ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا و مووچەی مانگی نۆ
ئاڤا نیوز
دوو بەرپرسی باڵای کوردستان و عێراق بۆ ئاڤا ئاشکرای دەکەن لە 48 کاتژمێری داهاتوودا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت، حکومەتی عێراقیش هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ دەنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی و ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکە کورتخایەن بوو و تەنها کاتژمێرێکی خایاند، هەرچەندە بڕیار بوو ڕەزامەندی یان بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت، بەڵام لە کۆبوونەوکە باس نەکرا.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکات، تا ناوەڕاستی هەفتە مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت، ئەوکات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی کوردستان بە ئاڤای گوت، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بە کاش بە لقی هەولێری بانقی ناوەندی دەدات، هەفتەی داهاتووش بەغدا مووچەی مانگی نۆ دەنێرێت.
بە تەنیشت ئەم هەواڵەوە: بڕیارە سبەی سێشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند وەزیرێکی حکومەتی عێراق سەردانی دهۆک بکەن بۆ بەشداریکردن لە مێپس، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا یەکێک لەو وەزیرانەی یاوەری سوودانی دەکات تەیف سامی، وەزیری دارایی دەبێت.
بڕیارە لە دهۆک سوودانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بکەن، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەیان پرسی مووچە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی یەک دەستیپێکرد
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکێکی هەژماری من قەرز بە مووچەخۆران دەدات
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو لە بەرزبوونەوەدایە و بەهای دیناریش گۆڕانکاریی بەسەردا دادێت




