
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی بەشداریی لە کۆڕبەندی مێپس، بڕیارە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتەکەی و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە سەردانی دهۆک بکات، هاوکات لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیش کۆدەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی سێشەممە کۆڕبەندی مێپس، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک بەرێوەدەچێت، کە کۆڕبەندێکی گرنگە لەسەر ئاستی عێراق، هەمووان چاویان لەسەر ئەوەیە بزانن پەیامی تازەی سەرکردەکان لە دوای هەڵبژاردن چی دەبێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداریی لە کۆڕبەندەکە دەکات و بەشێک لە وەزیرانی حکومەتەکەشی لەگەڵدا دەبێت، یەکێک لەوانە وەزیری دارایی عێراق دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە هەر لە دهۆک مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بکەن، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەیان پرسی مووچە دەبێت.
نوێدەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




