
دیداری مێری بەبەشداری ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
ئاڤا نیوز
لە ژێر ناونیشانی "بەرەو حوكمڕانی دروست و خۆشگوزەرانی" 10ـەمین دیداری مێری بەبەشداری ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.
وێنە گەورەکە: ئەم دیدارە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆکردن و دیبەیت لەسەر ئەو پرسانە کە کاریگەرییان لەسەر عێراق، هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەیە، كۆنفرانسێكی سیاسی ئاست باڵایە لە عێراق، ئەم دیدارە لە پاییزی هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ماوەی دوو ڕۆژی دیدارەکە 14 پانێڵ بەڕێوەدەچن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و محەممەد حەسەن، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە گوتاریان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر پرسی هەرێمی کوردستانی عێراق دوای ھەڵبژاردن، ستراتیژ و لەپێشینەکان گوتاری دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
كابینەی نۆیەم 266 ملیار دیناری بۆ ئاسایشی ئاو خەرج كردووە
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا سیستەمێکی نوێی گەشتکردن دەخاتە کار بۆ ناوچەی شینگن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەندازیارانى کوردستان ئامێرێکی نوێ و جیاوازى پزیشكیی دروست دهكهن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆژهنكردنهوهى یاریگای فرانسۆ هەریری له ههولێر تەواو بوو
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ لایەنەکان: پارتی بە ئێوە ناشکێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی چەند پەیامێك بۆ لایەنەکانی عێراق دەنێرێت