
بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاریی بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و چاوەڕواندەکرێت سبەی ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەنرێت.
وێنە گەورەکە: نۆ ڕۆژ بەسەر پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی تێدەپەڕێت، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی 99.63%ـی دەنگە جیاكراوەكان وەک ئەنجامی بەرایی، ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەیەکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هاتووەتە شاری هەولێر بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی سکاڵا تۆمارکراوەکان کە ژمارەیان 198 سکاڵایە، ئەمەش وەک هەنگاوی یەکەم سەیر دەکرێت بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند؛ "سبەی چوارشەممە کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیێنێت و ناوی کاندیدە دەرچووەکانی ئاشکرا دەکرێن و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی، سێ ڕۆژ دەرفەت لەبەردەم لایەنەکان هەیە بۆ ئەوەی تانە لەئەنجامەکان بدەن."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە تەنیا لە یەک حاڵەتدا ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەکەوێتە ڕۆژی پێنجشەممە، ئەویش پەیوەندی یەکلایی نەبووەنەوەی تەواوی سکاڵاکانەوە هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکرابوو، لە کۆی دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس، دوو ملیۆن 87 هەزار و 972 کەس لەو پڕۆسەیە دەنگیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت






