شیعەکان دەیانەوێت مەحموود مەشهەدانی لە جێگەی محەممەد حەلبووسی سەرۆکی دەرکراو دابنێن
- عێراق
- 2024-10-30
ئاڤا نیوز
دوای پێنج مانگ و 12 ڕۆژ جارێکی دیکە پەرلەمان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە، سیناریۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان بە کراوەیی ماونەتەوە و هێشتا سەرکردە سیاسییە سوننەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی بڵاوکردەوە و تەنیا بڕگەیەک لەخۆدەگرێت، ئەویش بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغداوە لەبارەی سیناریۆکانی دانیشتنەکەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: لە ڕووی یاساییەوە پێویستە 220 ئەندام پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکە ببن، لە ماوەی ڕابردوودا بۆ زۆربەی دانیشتنەکانی پەرلەمان ژمارەی بەشداربووان لەنێوان 170 بۆ 190 ئەندام بووە، تەنیا دانیشتنەکەی ڕۆژی سێشەممە نەبێت 208 پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
زانیاریی زیاتر: چوار کاندیدەکەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوی، تەڵاڵ زەوبەعی و عامر عەبدولجەبار هەریەک لەمانە پێویستە 166+1 دەنگ بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی ببن بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سیناریۆکان لەبەردەم محەممەد حەلبووسی و پارتەکەی کراوەن؛ حەلبووسی مەرجی بۆ لایەنە شیعییەکان هەیە ئەویش پشتیووانیکردنە لە مەحموود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و کاندیدەکانی دیکەش پاشەکشە بکەن، بەڵام بەربەستی گەورەی بەردەم ئەم سیناریۆیە سالم عیساوییە کە کاندیدی پارتەکەی خەمیس خەنجەرە و کە تاوەکو ئێستا ئامادە نییە خەمیس خەنجەر پاشەکشەی پێبکات.
ئەمەش بزانە: پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پشکی سوننەکانە، بەڵام ئەو پێکهاتەیە لەناوخۆیاندا لەسەر کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە ڕێکنەکەوتوون، پارتی تەقەدووم و بەشێکی بەرچاوی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی مەحموود مەشهەدانی دەکەن، سالم عیساویش کاندیدی بەشێک لە لایەنە سوننەکانە و کار بۆ سەرخستنی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: ڕووداوی گەورەتر لەڕێیە؛ ڤەنزوێلا تەنیا سەرەتایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی یەمەن دوو شارۆچکەی دیکە کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا: تەنیا یەک سەرۆکمان هەیە و نابینە پاشکۆی ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا نیکۆلاس مادۆرۆی لە ژووری نووستنەکەیدا دەستگیرکرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ جۆر قوماشی نوێی ژینگەدۆست جیهان دەگۆڕن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یونامی بە فەرمی ماڵئاوایی لە عێراق دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و بەفر بەنداوەکانی کوردستان پڕ دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

مادۆرۆ لە شۆفێری پاسەوە بۆ دەستگیرکردن لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: ڕووداوی گەورەتر لەڕێیە؛ ڤەنزوێلا تەنیا سەرەتایە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر: ئەوەی ڕوویدا پەیامێکی ئیلاهی بوو بۆ ئەوانەی گەندەڵ و ستەمکارن
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی سوپا دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی دواخست
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
یونامی بە فەرمی ماڵئاوایی لە عێراق دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە سەربەخۆ شیعییەکان باسم بەدری بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕەت دەکەنەوە






