موقتەدا سەدر: ئەوەی ڕوویدا پەیامێکی ئیلاهی بوو بۆ ئەوانەی گەندەڵ و ستەمکارن

شەیری بکە لە:
موقتەدا سەدر: ئەوەی ڕوویدا پەیامێکی ئیلاهی بوو بۆ ئەوانەی گەندەڵ و ستەمکارن

موقتەدا سەدر، ڕێبەریی ڕەوتی نیشتمانی

ئاڤا  نیوز

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەریی ڕەوتی نیشتیمانی پەیامێکی لەبارەی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلای لەلایەن ئەمریکاوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەوەی لە کاراکاس لەسەر دەستی ترەمپ ڕوویدا، پەیامێکی ڕوونە سەبارەت بە جیهانگیریی و خۆبەزلزانین.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی تایبەتدا "نیکۆلاس مادۆرۆ"ـی سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەیان لە کاراکاس پایتەختی ئەو وڵاتە دەستگیرکرد و گواستیانەوە بۆ ئەمریکا.

 

پەیامی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەوەی ڕوویدا پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ هەموو ئەوانەی دژی سیاسەتی ئەمریکان، دەشڵێت، ڕەنگە دەستگیرکردنەکە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتیی بێت، بەوپێیەش بێت ئەو هەنگاوە پەیامێکە بۆ هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش، نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای نێودەوڵەتی.

 

-سەرەڕای هەموو ئەوانەی ڕوویدا، پەیامێکی ئیلاهییش بوو بۆ شکستی ستەمکار و گەندەڵکاران.

 

باکگراوند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە،  دەنگی حەوت تەقینەوەی بەهێز لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیسترا، دواتریش هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلایان ڕاگەیاند، ئەگەرچی 12 ساڵ بوو فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە بوو، ئامادە نەبوو دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ