
دیمەنێک لە شاری کەرکووک لەکاتی بارانبارین
ئاڤا نیوز
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، پارێزگاری کەرکووک سبەی یەکشەممەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کردە پشوو.
وێنە گەورەکە: پێشبینی دەکرێت لە ئەمشەوەوە تاوەکو سبەی ئێوارە شەپۆلی بارانبارین لە باشووری کوردستان چڕبێتەوە و لە هەندێک شوێن مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ڕێنمایی بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووک داوە لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران، سبەی یەکشەممە لە سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندییەکان دەوام ڕابگیرێت، جگە لە خوێندکارانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، بڕیاری پشوو زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانیش دەگرێتەوە و دەوامی ئەوانیش ڕادەگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی توێریەی سەر بە ناحیەی عەباسیەی قەزای حەویجە لە سنووری کەرکووک، بەهۆی زۆری بارانبارین لافاو دروست بووە، بەو هۆیەوە ئافرەتێک خنکاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
46 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ واشنتن؛ مووشەک و پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سوورن
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە





