زانکۆی ڕاپەرین لەبارەی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 2024-11-04

کەمپی زانکۆی ڕاپەڕین، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوکردنەوەی گەندەڵییەکی زانکۆی ڕاپەرین لە ئاڤا سەبارەت بە گرێبەستکردنی ژمارەیەک وانەبێژ بە تەزکیەی حیزبی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان، زانکۆکە لیستی ناوی ژمارەیەک یەکەم، دووەم و سێیەمی بڵاوکردووەتەوە کە گوایە بەمافی خۆیان بەگرێبەست دەکرێن، ئەو ژمارەیەش 30%ی ئەو ڕێژەیە پیکناهێنن کە بڕیارە لەو زانکۆیە بە گرێبەست بکرێن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێککەوتی 2-10-2024، بڕیاری دامەزراندنی بۆ وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەرکرد، چوار هەزار و 104 کەس لەو پڕۆسەیە سوودمەند دەبن، بەڵام لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی گەندەڵییەکی زۆر لەم پرۆسەیەدا کراوە، 248 کەس لە کۆی 395 کەس بە تەزکییەی حیزبی دامەزراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: زانکۆ ڕاپەرین لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات کە بۆ بەرچاو ڕوونی ڕای گشتیی، لە لیستی وانەبێژانی زانكۆی راپەڕین 61 وانەبێژیان لە یەكەم و دووەم و سێیەمی بەشە زانستییەكانن و لەماوەی ساڵانی ئاماژە پێكراوی لەخوارەوەدا وەكو وانەبێژ (یاریدەدەری مامۆستا) لەكۆلێژ و بەشەكانی زانكۆماندا كاریانكردووە، دەبێت پڕۆسەی بایۆمتری بکەن، بۆ ئەوەی بە گرێبەست بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو 248 کەسەی وەک وانەبێژ ناونووسکراون و بڕیارە لە زانکۆی ڕاپەرین بە گرێبەست بکرێن، ژمارەیەکی زۆریان کەسوکاری مامۆستایانی زانکۆ و نزیکی بەرپرسانی یەکێتین و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون پێکهێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت






