پاراستنی خێزان؛ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بردنەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردن
- ڕاپۆرت
- 2024-11-10
وێنەی ترەمپ و میلانیا لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا - هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەگوتەی بەشێکی زۆر لە شارەزایان، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، بابەتی پاراستنی خێزان و مەسەلەی پۆرنۆگرافی بوو.
دۆناڵد ترەمپ چۆن سەرکەوتنی بۆ کۆمارییەکان تۆمار کرد؟
دۆناڵد ترەمپ توانی لە هەڵبژاردنی ئەمریکا 75 ملیۆن دەنگ بۆ کۆمارییەکان بەدەستبهێنێت، کە بە پارتێکی پارێزکار و پارێزەری بەهاکانی کۆمەڵگەی ئەمریکی ناسراوە، هاوکات پاڵنەری سەرەکیی دەنگدان بە ترەمپ، پشتیوانیی دەنگدەران بووە لە پڕۆژەی کۆمارییەکان بۆ ئەمریکای سەردەمی ترەمپ کە بە پڕۆژەی 2025 ناسراوە.
پرۆژەکەی دۆناڵد ترەمپ چییە؟
پڕۆژەکە بە مانیفێستۆی نوێی کۆمارییەکان ناودەبرێت، کە جەخت لە سەر بەهاکانی خێزان و ڕووبەڕووبوونەوەی بیرە ژەهراوییەکان دەکات.
پڕۆژەی دەسەڵاتی سەرکردایەتی: بەڵێنی پارێزکارانە چییە؟
پڕۆژەکە لە کتێبێکی 922 لاپەڕەیی پێکهاتووە کە لەلایەن دەیان بیریاری ئەمریکییەوە نووسراوە، هاوکات کتێبەکە بە کۆمەڵێک بەڵێن بە گەلی ئەمریکا دەستپێدەکات، بەڵێنی یەکەمیان پەیوەستە بە خێزانەوە و ناونراوە: گەڕاندنەوەی خێزان وەک چەقی ژیانی ئەمریکی و پاراستنی منداڵەکانمان.
چۆن پۆرنۆگرافی قوتابخانەکانی ئەمریکای داگیر کردووە؟
لە پێشەکیی پڕۆژەی 2025ـی کۆمارییەکاندا هاتووە "ئەمڕۆ کە ئەمریکا لە ژێر سایەی دەستەبژێری فەرمانڕەوا و دەستەبژێری ڕۆشنبیرییەوە لە دۆخێکدایە کە هەڵئاوسان زیانی زۆری بە بودجەی خێزانەکان گەیاندووە، مردن بە هۆی بەکاربردنی ماددەی هۆشبەرەوە لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و منداڵان بە دەست ژەهری ئاساییکردنەوەی گۆڕینی ڕەگەزییەوە دەناڵێنن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی پۆڕۆنۆگرافی کتێبخانەی قوتابخانەکانی ئەمریکای داگیر کردووە.
دۆناڵد ترەمپ لە پرۆژەکەیدا بەڵێن دەدات
پڕۆژەکە بەڵێن دەدات، سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، واتە دۆناڵد ترەمپ کە مانگی یەکی ساڵی 2025 دەست بەکار دەبێت، پابەند بکات بە لە خەوهەستاندن و بەئاگاهێنانەوەی کۆمەڵگەی ئەمریکی لەو هەڕەشە و مەترسییانەی کە لە سەری هەن، لە سەروو هەمووشیانەوە هەڵوەشاندنەوەی خێزان و گۆڕینی ڕەگەزی و بۆچوونە جێندەرییەکانە، بۆیە بەڵێن دەدات سەرۆکی ئەمریکا هەموو ئەو وشانەی کە پەیوەستن بەم پرسانەوە بسڕێتەوە، وشەکانی وەک: ئاراستەی سێکسی، شوناسی جێندەری، یەکسانی جێندەری، وەکیەکی جێندەری، هۆشیاری جێندەری، هەستیاریی جێندەری، لەباربردنی کۆرپەلە، تەندرووستیی دووبارە بەرهەمهاتوو، مافی دووبارە بەرهەمهاتوو و هەر وشە و دەستەواژەیەکی دیکە کە پێچەوانەی هەمواری یەکەمی مافەکانی هاووڵاتیی ئەمریکیبن کە لە دەستووری ئەمریکیدا هاتوون. هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، ڕێگە نادرێت هیچ دایک و باوکێک یان هیچ پزیشکێک بڕیار لە سەر ڕەگەزی منداڵ بدات، چونکە منداڵ کە لەدایک دەبێت بە شێوەی سرووشتی ڕەگەزی دیارە کە یان نێرە یان مێ.
بایەخی پرۆژەکە دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەمریکا
پڕۆژەکە بایەخ، بە بەها و ڕۆڵ بۆ خێزانی ئەمریکی دەگەڕێنێتەوە و دەیکاتە پەروەردەکاری یەکەمی منداڵان و دەیخاتە پێش مامۆستا و پەروەردەکارانی قوتابخانەکانەوە، پەروەردە بە مافێکی سازشلێنەکراوی دایک و باوکان دەزانێت کە نابێت کەس دەستی بۆ ببات، هۆکاری ئەمەش بۆ ناڕەزایی کۆمارییەکان دەگەڕێتەوە لەوەی بەشێک لە قوتابخانەکان پەرە بە باوەڕی هاوڕەگەزبازی و گۆڕینی ڕەگەز دەدەن، ڕێگە لە دایک و باوکان دەگرن ئامۆژگاری درووستی منداڵەکانیان بکەن، بۆیە کۆمارییەکان بەڵێنیان داوە ئەم پرسە ڕاست بکەنەوە و ڕێگە نەدەن لە قوتابخانەکاندا ژەهری هاوڕەگەزبازی و پرسە جێندەرییەکانی دیکە بڵاو ببێتەوە، هاوکات بە گوێرەی پڕۆژەکە سەرۆکی ئەمریکا پابەند دەبێت بە کارکردن لە سەر بەدیهێنانی ئەم ئامانجە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کە بکرێتە سەر سەقامگیری و شیرازەی خێزانی ئەمریکی.
بەڵێنی زێڕینی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەمریکا چییە؟
لە بەڵێنی یەکەمی پڕۆژەی کۆمارییەکاندا ئەوەش هاتووە، پۆڕنۆگرافی وەک شتێکی نایاسایی لەقەڵەم دەدرێت، چونکە هیچ پەیوەندییەکی بە ماف و ئازادیی ڕادەربڕینەوە نییە بەڵکو هەڕەشەیەکی جیدییە لە سەر تاک و خێزانی ئەمریکی، ئەمەش لەبەر ئەوەی هاوشێوەی هەر ماددەیەکی هۆشبەر ئالوودەبوون بە دوای خۆیدا دەهێنێت و هاوشێوەی هەر تاوانێکی دیکەی دەروونی زیان بە تاک و کۆمەڵ دەگەیێنێت، چونکە لە پۆڕنۆگرافیدا پەرە بە ئایدیۆلۆژیای جێندەری دەدرێت، سوکایەتی بە ژن دەکرێت، منداڵ وەک کەرەستەی سێکسی سەیر دەکرێت و بە گشتی پۆڕنۆگرافی هیچ پەیوەندییەکی بە ئازادیی سێکسییەوە نییە، بۆیە داوا کراوە ئەوانەی پەرە بە پۆڕنۆگرافی دەدەن و بەرهەمەکان بڵاو دەکەنەوە، وەک تاوانکار و دەستدرێژیکاری سێکسی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و بکرێنە زیندانەوە و ئەو تۆڕە میدیایی و پەیوەندییانەشی کە ئەم بابەتانە بڵاو دەکەنەوە دەبێت دابخرێن. لەبەر ئەم بەڵێنە زێڕینە، کە بەڵێنی ژمارە یەکی پڕۆژەی کۆمارییەکانە بۆ گەلی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ توانی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت. ترەمپ لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنیدا چەندین جار ئەم بەڵێنەی دووبارە کردووەتەوە، ئەو لە ژیانی کەسیی خۆشیدا باوەڕی بەو بەهایانە هەیە، خۆی نە جگەرە دەکێشێت، نە خواردنەوە کحولییەکان دەخواتەوە، بەرەنگارێکی سەرسەختی ماددەی هۆشبەرە و ئامۆژگاری منداڵەکانی دەکات لەو شتانە دوور بکەنەوە.+-
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
5 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 4 کانوونی دووەم
کورد بەبێ دانوستانی ناوخۆیی مشووری پۆستی سەرۆککۆمار دەخوات
- ڕاپۆرت
- 4 کانوونی دووەم
چارەنووسی شاسوار عەبدولواحید بەدیار 70 سکاڵای یاساییەوە
- ڕاپۆرت
- 3 کانوونی دووەم
ئایا نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا دادەبەزێت؟
- ڕاپۆرت
- 2 کانوونی دووەم
خۆپیشاندان چەند پارێزگایەکی دیکەی ئێرانی گرتەوە
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی یەکەم
پانۆرامای ڕووداوە گرنگەكانی كوردستان لەساڵی 2025ـدا






