ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی لە شاری هەولێر سەردانی عەلی باپیری کرد و داوای کرد کۆمەڵی دادگەری چاو بە بڕیاری بایکۆتکردنی پەرلەمانی کوردستاندا بخشێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای سێ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک مەسعود بازرانی، لە شاری هەولێر سەردانی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کرد، بڕیارە سەردانی سەرۆک حیزبەکانی دیکەش بکات.
لێدوانی فەرمی: عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری، دوای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوودانی داوای لە عەلی باپیر کردووە چاو بە بڕیاری بەشدارینەکردن لە پەرلەمانی کوردستان بخشێننەوە و پەشیمان ببنەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد سوودانی داوای لێنەکردوون بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتدا بکەن.
باکگراوند: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی کورسییەکانی کۆمەڵی دادگەری لە حەوت کورسییەوە بۆ سێ کورسی دابەزی، حیزبەکە ڕایگەیاند لە هەڵبژاردن ساختەکاری لە بەرژەوەندی هەندێک لایەن کراوە، بەم هۆیەوە ڕایگەیاند تەنانەت نەک بەشدارینەکردن لە حکومەت، بەڵکو بەشداری لە پەرلەمانیش ناکەن و بایکۆتی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 خولەک لەمەوپێش
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ناوی سەرووی چوار هەزار کەس بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
3 خولەک لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: باران و وەرینی گەڵاکان پاییزی پێنجوێنیان جوانتر کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ناوی سەرووی چوار هەزار کەس بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە سەرخۆشی 29 شۆفێر ڕەوانەی دادگا کران





