بەرگریی شارستانی: تیمەکانمان بۆ ڕزگارکردنی هاونیشتمانیان لە باری ئامادەباشیدان
- کوردستان
- 16 تشرینی دووەم

دیمەنی بارانبارین لە پایتەختی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای دەستپێکردنی یەکەم شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان، سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی خراونەتە باری ئامادەباشی. گوتبێژی بەرگریی شارستانیی کوردستان دەڵێت، "هەموو کەلوپەلێکی پێویست بۆ ڕزگارکردنی هاونیشتمانیان لە کاتی ڕووداوی نەخوازراو ئامادەکراوە".
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی شەممەوە 15-11-2025، شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت ڕۆژی دووشەممە 17-11-2025، شەپۆلەکە کۆتایی بێت.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: لە ڕۆژی شەممەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان خراونەتە باری ئامادەباشی بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو کەلوپەلێکی پێویست بۆ ڕزگارکردنی هاونیشتمانیان لە کاتی ڕووداوی نەخوازراو ئامادە کراون.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان داوا لە شۆفێران دەکات "بەتایبەت لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوەی شارەکان سەرکێشی نەکەن و پابەندی ڕێنمایی و نیشانە و هێماکانی هاتووچۆ بن، لەکاتی بارانبارین و بوونی تەم خێراییان کەم بکەنەوە.
داواش لە هاونیشتمانیان دەکات "لە کاتیباران بارین دووربکەونەوە لەو شوێنانەی ساڵانە ئاویان تیدا کۆدەبێتەوە یان مەترسی دروستبوونی لافاویان لێ دەکرێت و، لەهەر بارێکی لەناکاوی نەخوازراو پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی بەرگریی شارستانی بکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەوە ڕووینەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






