محەممەد حاجی مەحموود: ئەگەر پارتی و یەکێتی بەیەکەوە نەبن، ئێمە ناچینە هیچ هاوپەیمانییەک
- کوردستان
- 16 تشرینی دووەم
محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکرات کوردستان میوانی ئاڤا بوو
ئاڤا نیوز
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، کە بەر لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق؛ چەند لایەنێک داوای هاوپەیـمانێتییان لە پارتەکەیان کردووە، بەڵام ڕەتیانکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق؛ لەچەند بازنەیەکی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لیستی هەبوو، بەڵام هیچ کورسییەکانیان مسۆگەر نەکرد، سەرەڕای بەدەستهێنانی نزیکەی 8 هەزار دەنگ.
لێدوانی فەرمی: محەممەدی حاجی محموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان؛ بە ئاڤای گوت، "بەشێکی لایەنەکان لەچەند بازنەیەک داوای هاوپەیمانێتییان لێکردین، بەڵام ئێمە ڕازی نەبووین و ناچینە نێو هاوپەیمانێتییەک کە پارتی و یەکێتی تێدا نەبێت."
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، هەر لەمیانەی قسەکانیدا باسی لە چەند بابەتێکی دیکەی گرنگ کرد:
ــ ئەگەر پارتی و یەکێتی بەیەکەوە نەبن، ئێمە ناچینە هیچ هاوپەیمانییەک.
ــ ئێمە لەگەڵ ئەوە بووین، هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییەک بەشداربن.
ــ فشاری زۆرمان لەسەر بوو، کە بوونە هۆکاری ئەوەی دەنگەکانمان کەم بکات.
ــ لە کەرکووک و خانەقین کێشەی زۆرمان بۆ دروستکرا و لە خانەقین سەرۆکی لیستەکەیان بە پارە کڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






