
فێستیڤاڵی تەحین لە ئامێدی - وێنە؛ ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئامێدی ئامادەسازی بۆ بەڕێوەچوونی یەكێک لە فێستیڤاڵەکانی پەیوەست بە بەرهەم نێوخۆییەکان دەکات، 60 خێوەت بۆ نیشاندانی بەرهەمی تەحینی ناوچەکە و بەرهەمەکانی دیکە ئامادەکراون، کە بەرهەمەکانی ئەو قەزایە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی تێپەڕاندووە و ساڵانە دەیان تۆن تەحینی ئامێدی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: خاک و سروشتی دەڤەری ئامێدی گونجاوە بۆ کشتوکاڵکردن، بەناوبانگترین بەرهەمی ناوچەکەش تەحینە ئێستا 34 ئاشی ئاو و کارەبا لە سنووری قەزاکە هەن، کە تەحینی خۆماڵی بەرهەم دەهێنن.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: ئەمساڵ 800 دۆنم بۆ چاندنی کونجی لە سنووری ئامێدی تەرخانکراوە، زیاتر لە 240 تۆن کونجی بەرهەم هاتووە کە ئەو بڕەش بەشی ئاشەوانەکان ناکات و ناچار بڕێکی دیکە لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ناوبانگی تەحینی ئامێدی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی تێپەڕاندووە لە عێراق و وڵاتانی دیکەیش خواستی زۆری لەسەرە، تەنیا لە ساڵی 2023ـدا 600 تۆن تەحین ڕەوانەی بازاڕەکانی دەرەوە کراون، بڕیارە ئەمساڵیش 65 تۆن بۆ هۆڵەندا و 25 تۆنیش بۆ ئەمریکا هەناردە بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە تەحین شوێن بۆ نیشاندان و فرۆشتنی دەیان بەرهەمی دیکەی خۆماڵی دەڤەرەکە ئامادەکراوە لەوانە، ڕووبە هەنار، برنجی کوردی،کەلوپەلی خواردنی وشککراو و بەرهەمی شیرەمەنی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
دیمهنی ئازاردانی سهگێک كاردانهوهى لێدهكهوێتهوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
دیمهنی ئازاردانی سهگێک كاردانهوهى لێدهكهوێتهوه
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چاوپێکەوتنی قوتابییەک لەگەڵ ئاڤا وەزیری پەروەردە پشتیوانی بۆ دەربڕی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا چوار سایلۆ بەگوژمەی 84 ملیار دینار دروستكراون