
بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕیسایکلینی ئاوی قورس لە شاری هەولێر دادەنرێت
ئاڤا نیوز
سبەی بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی لە سنووری هەولێر دادەنرێت و کێشەی ئاوەڕۆی شارەکە بۆ 30 ساڵی دیکە چارەسەر دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاژانسی جایكای ژاپۆنی ماستەر پلانی شاری هەولێریان هەمواركردەوە، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕیسایکلینی ئاوی قورس و ئاوەڕۆی ماڵان لە سنووری هەولێر خرایە پلانەوە و بەجێبەجێکردنی کێشەی ئاوەڕۆ بۆ ماوەی 30 ساڵی دیکە لە هەولێر و دەورووبەری چارەسەر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: سبەی بەردی بناغەی بەشی دووەمی پڕۆژەی ڕیسایکلینی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت کە 210 هەزار مەترسێجا ئاوی قورس و ئاوەڕۆی ماڵانی هەولێر ڕیسایکلین دەکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئاری ئەحمەد، لە پڕۆژەکەدا نزیکەی 25 کیلۆمەتر تۆڕی ئاوەڕۆ دادەنرێت، لە گەڕەکی عەنکاوەوە تاوەکو 32ـی پارک و ئاوەڕۆی سەرەکیی هەولێر لە نزیک تووڕەق، ئاوەڕۆکانی نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، لەگەڵ ئاوەڕۆی کۆرنیشی هەولێر، ئەمانە هەموویان یەک دەخرێن، دواتر بە یەک ڕێڕەو دەگەیێنرێتە وێستگەی ڕیسایکلینی پڕۆژەکە لە نزیک گوندی عارەبکەند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە 579 ملیۆن دۆلاری لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەرخان دەکرێت، بەشێوەیەک داڕێژراوە بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو خزمەتی دانیشتووانی شارەکە بکات.
هەنگاوی دواتر چی دەبێت؟
دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، کۆمپانیایە دێتە نێو شاری هەولێر و تۆڕێکی نوێ بۆ ئاوەڕۆی شارەکە دادەنێت، ئاوەڕۆی ماڵان و ئاوی قورس بە تۆڕەکان دەبەستێتەوە و دواتر دەگەیێنرێنەوە دەرەوەی شەقامی 120ـی مەتریی شاری هەولێر، لەوێشەوە دەگەیێنرێنە وێستگەکە.
بۆچی گرنگە: پڕۆژەکە بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی ژێرخانی ژینگەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگەی هەولێر دروست دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئاودانی پشتێنەی سەوزایی، کاری کشتوکاڵی و پارک و باخچەکان سوودی لێ وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






