بەڵینی سەرۆک بارزانی بۆ گەنجانی دووزخورماتوو: بەردەوام لە پشتانم
- کوردستان
- 15 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک گەنجی دووزخورماتوو کرد، یەكێک لە گەنجەکان لەبارەی دیدارەکەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: سەرۆک بارزانی پێ گوتین بەردەوام لە پشتانم، جارێکی دیکە ڕێگە نادەین بابەتێکی لەمشێوەیە ڕووبداتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 11-11-2025 لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند گەنجێکی کورد ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە، دواتر یەکێک لەو گەنجانە لەلایەن سەربازێکی سوپای عێراق بە چەک هێرشی کرایە سەر و ئازار درا. دوای ئەوەی ئەم ڕووداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری دروست کرد، سوپای عێراق ڕایگەیاند ئەو سەربازەیان دەستگیرکردووە کە هێرشی کردە سەر گەنجە کوردەکە.
لێدوانی فەرمی: کوردۆ عەدنان، یەكێک لەو گەنجانەی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازی لێکرا بە ئاڤای ڕاگەیاند: سەرۆک بارزانی، پشتیووانی لێکردین و زۆر سوپاسیشی کردین بۆ ئەو هەڵوێستەمان، هاوکات پێشی گوتین جارێکی دیکە ڕێگە نادەین بابەتێکی لەمشێوەیە ڕووبداتەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کوردۆ عەدنان گوتی: سەرۆک بارزانی باسی لە قارەمانییەتی خەڵک و گەنجانی دووزخورماتوو کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەندین شەڕدا ڕۆڵێکی گەورە و کاریگەرییان هەبووە لە پێناو پاراستی کوردستان.
- ئەو گەنجەی دووزخورماتوو باسی لەوەشكرد: هەستمان کرد سەرۆکێکی زۆر گەورە لە کوردستان هەیە کە پاڵپشتیمان دەکات و پشتمان بەو قایمە، دەستبەردارمان نابێت تا ئەو ڕۆژەی دەمرین، هەر وەکو خۆی دەڵێت: "ئێمە دوای ڕیفراندۆم سەرمان بۆ ئاڵای کوردستان دادەنێین"، ئێمەش لەو فێربووین ئاڵاکەمان نەدەینە دەست هیچ نەتەوەیەکی دیکە.
باکگراوند: ڕۆژانی بانگەشە و ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەندین ڕووداوی پەیوەست بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پردی و دووزخورماتوو تۆمار کران، بەشێکیان لەلایەن سوپای عێراق و بەشێکی دیکەیان لەلایەن حزبێکی تورکمانی ئەنجام دران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە خاک و نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
2 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە کاندیدی 10 پۆستی باڵای لە حکومەتی سووریا دیاریی کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن





