وەزیری سامانە سرووشتییەکان: سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت
- کوردستان
- 17 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
لێکتێگەیشتن و لێک نزیکبوونەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، دوایین پێشهات ئەوەیە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی بێلایەن وردبینی دیاریکردنی تێچوو بکات، لەماوەی 60 ڕۆژدا بڕەکە دیاریدەکات.
وێنە گەورەکە: دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەسەر دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەرەتای ئەمساڵ بە واژۆی وەزیری نەوت، پلاندانان و دارایی عێراق بڕی 20.6 دۆلاری بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت دیاریکرا، ماوەتەوە سەر ئەوەی پێشنیازەکە بگەڕێنرێتەوە پەرلەمان، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت، ئەمەش دوای وردبینی و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت لە گەشتیی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ـی ئاڤا بەشداریکرد و ڕایگەیاند: پێشبینی دەکەین تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ڕێککارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوبن و سەرەتای سالێ نوێ دەست بە پرۆسکە بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسای بودجە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت بە شەش دۆلار دیاریکراوە، دەبێت لە پەرلەمان ئەو خاڵە هەموار بکرێتەوە و لە شەش دۆلارەوە زیادبکرێت بۆ سەرووی 20 دۆلار، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا لە قۆناغی یەکەم 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت خەرج دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە دیاریکردنی بڕێ تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەدا کە لە نێوان 16 بۆ 20 دۆلار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
سوودانی ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی دەرماڵەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەدرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازی لەو گەنجە کرد کە لە سەر ئاڵای کوردستان ئازار درابوو
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سۆران هاونیشتمانییان لە مەترسییەک ئاگادار دەكاتەوە






