تێپەڕبوونی بارهەڵگرێکی هاوکاریی بۆ غەززە، وێنە: aa
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی کەرتی غەززە، کە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوە دەبرێت ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوکاریی لەگەڵ لیژنە کۆمەڵایەتییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە، زیاتر لە 20 کەسیان لە کەرتی غەززە کوشتوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی حەماس دا هاتووە، کوژراوەکانی بە 'مافیای دز' ناو بردووە کە کاروانی یارمەتییە مرۆییەکانیان لە غەززە دزیوە. هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەمە دوایەمین ئۆپەراسیۆن نابێت و هەر کەسێک لە دزینی بارهەڵگرەکانی یارمەتییە مرۆییەکان دەستی هەبوو بێت دەیکوژن چونکە ئەم کارە زیانی زۆری بە خەڵکی غەززە گەیاندووە و تووشی برسییەتی کردوون.
حەماس ئەوەشی گوتووە کە زانیویەتی پەیوەندی لە نێوان 'مافیا دزەکان' و سوپای ئیسرائیلدا هەیە و ئیسرائیل هاوکارییان دەکات و لە ڕووی ئەمنیشەوە یارمەتییان دەدا تا بارهەڵگرەکان بدزن، بەم شێوەیە ئەگەر ئیسرائیل ڕێگە بدات کاروانێکی مرۆیی بچێتە ناو غەززە، لە غەززە جارێکی دیکە دەیدزێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم ڕاگەیێنراوەی حەماس چەند کاتژمێر دوای ئەوە هات ئاژانسی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان، ئونروا، ڕایگەیاند کاروانێکی یارمەتیی مرۆیی کە 109 بارهەڵگر بووە چووەتە ناو کەرتی غەززە، بەڵام لەوێ بە بەکاربردنی تووندوتیژی هێرشی کراوەتە سەر و بە هۆیەوە 89 لە بارهەڵگرەکان دیار نەماون.
زانیاریی زیاتر: چەند بەرپرسێکی ئونروا و بەرنامەی خۆراکی جیهانی ئەوەیان گوتوە کە ئیسرائیل فەرمانی بە کاروانەکە کردبوو لە ماوەیەکی کەمدا کە بەشی خۆئامادەکردنی نەکردووە، لە دەروازەی 'کەرەم ئەبو سالم'ـەوە بچنە ناو کەرتی غەززە کە پێشتر ئەم دەروازەیە زۆر بە کەمی بەکار براوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش ڕۆژنامەی هائارێتسی ئیسرائیل ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە سوپای ئیسرائیل ڕێگە بە چەند هێزێکی چەکداری عەشایری سەر بە دوو عەشیرەتی شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە دەدات تا بارهەڵگرەکانی یارمەتییە مرۆییەکان بە تاڵان بەرن. ڕۆژنامەکە ئەوەشی گوتووە کە لە کاتی هێرش و تاڵانییەکاندا هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە دووری چەن سەد مەترێکەوە دەبن و دزەکان دەیانپارێزن و هەروەها هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلیش لە ڕێگەی درۆنەوە پارێزگاریان لێدەکەن.
چەکدارەکان لە سەر ڕێڕەوی بارهەڵگرەکان خاڵی پشکنینی کاتی دادەنێن و 'گومرکی تێپەڕبوون' بە بەهای پێنج هەزار دۆلار لە شۆفێرەکان دەکەن و هەڕەشەی ئەوەشی لێدەکەن کە ئەگەر پارەکە نەدا بارهەڵگرەکە دەڕفێنن و بارەکەی خاڵی دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاندووە لەبەر بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل کەرتی غەززە لەبەردەم مەترسیی برسیەتیدایە لەگەڵ ئەوەشدا بەرنامەکە نزیکەی 94 تۆن خۆراکی لە ئوردون و میسر هەیە کە بەشی چوار مانگی یەک ملیۆن کەس دەکات بەڵام ناتوانێت خۆراکەکە بباتە ناو کەرتی غەززەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی ژمارەی ئەو دەروازە سنوورییانەی کە ڕێگەی تێپەڕین پیایاندا دەدرێت زۆر کەمن و هەروەها بەشێکیشیان هیچ ئاسایشێکیان تێدا نییە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتە واشنتن و سبەی وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: ئاگربەستی غەززە جێبەجێ ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەغە کرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی عێراق بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری دەچێتە لوبنان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مانگ دەخرێتە لیستی ئەو شوێنەوارانەی کە مەترسییان لەسەرە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی منداڵی کچ بەراورد بە کوڕ ئاسانترە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی ئاڵای کوردستان لە ئینستاگرام قەدەغە نەکراوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مەهێڵە چیتر فەیسبووک و ئینستاگرام زانیارییەکانت ببەن
17 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی یەکشەممە ئاگربەستی غەززە جێبەجێ دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: ئەگەر حەماس ناوی بارمتەکان ئاشکرا نەکات ئاگربەست ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو دادوەری دادگای باڵای ئێران کوژران