
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران، نامەیەکی پێشکەش بە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و تیایدا داوای کردووە ئەمریکا قەرەبووی زیانەکانی جەنگی 12ی ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل بکاتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: ئێران و ئیسرائیل لە مانگی حویزەیرانی ئەمساڵ بۆ ماوەی 12 ڕۆژ لەجەنگدا بوون، ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرفراوان هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا، کە بەهۆیەوە چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی کردە ئامانج و دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا توانی ئاگربەست لەنێوانیان ڕابگەیێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەقی نامەکەی عێراقچی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، "لە 6ی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، هێرشێکی زۆر زۆر بەهێز بوو، من بە تەواوی بەرپرسیار بووم لێی، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەم لێدوانانە بەڵگەی ئاشکران لەسەر ئاراستەکردن و کۆنترۆڵکردنی ئەمریکا بەسەر ئەو کردەوە نایاساییانە''.
زانیاریی زیاتر: عێراقچی نووسیوویەتی، ئەم هێرشانە پشتگوێخستنی تەواوی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییەکان بوون جیا لە کوژرانی زیاتر سەدان کەس، ژێرخانی وڵاتەکەش بە ئامانج گیرا، لەوانەش دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەکانمان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: عێراقچی، داوا دەکات "بە پشتبەستن بەو خاڵانەی کە باس کران، ئەرکی سەرشانی ئەمریکایە قەرەبووی سەرجەم زیانەکان بکات دەشڵێت: ئێران چاوەڕوانە کە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش، بەگوێرەی بەرپرسیارییەتییان بەرامبەر پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بە ئامانجی دڵنیابوون لە لێپرسینەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل.''
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 7 خولەک لەمەوپێش
ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
7 خولەک لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی: سوورین لەسەر دابینکردنی مافەکانی کورد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن





