لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
ئەو زەویانەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن، شوێنەکانیان دیاری کراوە، هاوکات نرخی ئێستا و پێشبینیکراویان بۆ داهاتوو لەلایەن نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی زەوی و کەسی شارەزا بە نزیکەیی خەمڵێنراون.
وێنە گەورەکە: لە 300 بۆ 350 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە هەرێمی کوردستان زەوییان پێدەدرێت، ئاڤا زانیاریی لەبارەی ئەو زەویانە ئاشکرا دەکات کە لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هاوکات قەزاکانی ئاکری و چەمچەماڵ دابەش دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک فەرمانبەران زەوی وەردەگرن، ڕاستەوخۆ دەتوانن تاپۆی بکەن، حکومەتی هەرێمی کوردسانیش بەڵێنی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی داوە.
زانیاریی زیاتر: بەشیکی زەوییەکان لە زاخۆ و ئاکرێ دابەشکراون و ئەوانی دیکەش لە قۆناغەکانی داهاتوودا دابەش دەکرێن، هاوکات لە گەرمیان و چەمچەماڵ تەنیا شوێنی زەوییەکان دیاریکراون بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دابەش بکرێن.
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، 27 هەزار و 600 پارچە زەوی دابەش دەکرێن، کە 26 هەزار پارچە زەوییان دەکەونە کەلار و ڕزگاری، هاوکات هەزار و 600 پارچە زەوی لە کفری دابەشدەکرێن، بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، ئێستا نرخی پارچەیەک زەوی لە کەلار و ڕزگاری چوار بۆ پێنج هەزار دۆلارە، پێشنینی دەکرێت دوای ئەوەی خزمەتگوزارییان پێدەگات، نرخەکەی بگاتە 10 بۆ 15 هەزار دۆلار، هاوکات لە کفری نرخی ئێستای هەزار و 500 بۆ دوو هەزار 500 دۆلارە، پێشبینی دەکرێت بگاتە نۆ بۆ 10 هەزار دۆلار.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، 15 هەزار پارچە زەوی لە ناوچەی سلکا، خرابدار، خێلەخ و باکرما زەوی دابەش دەکرێت، کە نرخی ئێستای بە 15 بۆ 20 هەزار دۆلار دەخەملێندرێت، هاوکات نرخی پێشبینیکراو 30 بۆ 35 هەزار دۆلارە، واتە سێ تاوەکو سێ دەفتەر و نیو.
قەزای ئاکرێ
لە سنووری قەزای ئاکری، پێنج هەزار پارچە زەوی لە ناوچەکانی، بیوک، ئومەرخوشا، ئاکری، شیڤەکیر، ئاڵەیێ دابەش دەکرێن، نرخی ئێستا هەشت بۆ 20 هەزار دۆلارە، هاوکات کە خزمەتگوزارییەکانی بۆ دابین دەکرێت، پێشبینی دەکرێت نرخی پێشبینیکراو 30 بۆ 35 هەزار دۆلارە.
قەزای چەمچەماڵ
حەوت هەزار پارچە زەوی لە سنووری چەمچەماڵ دابەش دەکرێن، کە کەوتوونەتە دەروازەی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش، نرخی ئێستای بە دوو بۆ پێنج هەزار دۆلار دەخەملێندرێت، هاوکات نرخی پێشبینیکراو لەکاتی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بە 10 بۆ 20 هەزار دۆلار خەملێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جوتیارانی ئاگریی لە ئاژەڵدارییەوە بەرەو چاندنی کشتوکاڵیی هەنگاو دەنێن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جوتیارانی ئاگریی لە ئاژەڵدارییەوە بەرەو چاندنی کشتوکاڵیی هەنگاو دەنێن
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت






