
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەخشەیەکی بەدەستەوەیە کە تیایدا نەخشی وڵاتانی سوریا و عێراق ئێران بە ڕەشی دیاریکراوە، وێنە: ئەرشیف AFP
ئاڤا نیوز
وەزیرێکی ئیسرائیلی لەبارەی ئەو جموجۆڵانەی لە عێراق و یەمەنەوە دژ بە ئیسرائیل هەبوونە هۆشداری دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئاگربەست لەگەڵ عێراق و یەمەن ناکەن.
وێنە گەورەکە: دوای دوو مانگ لە شەڕی سەرتاسەری نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی، ڕێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری ئەمریکا و فەرەنسا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو ململانێیە وێرانکەرە ڕاگەیێنرا.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: میدیای ئیسرائیل لەسەر زاری زیڤ ئێلکین، وەزیری ئیسرائیل ڕایگەیاند: جموجۆڵەکان لە عێراق و یەمەن یارمەتیدەر بوونە بۆ حەماس، بۆیە ئاگربەست لەگەڵ ئەوان ناکەین.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک لە ئیسپانیایە بە مەبەستی بەدەستهێنانی پشتیووانی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی حکومی، سوودانی لە سەردانەکەیدا ئەم بابەتە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ دەکات بۆ دڵنیابوون لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی کە دڵنیایی بدات لەوەی هیچ هێرشێکی ئیسرائیل ئەنجام نەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل نامەیەکی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە و گرووپە چەکدارەکانی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی هێرشی کوشندەیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە، هاوکات بە مافی خۆشی دەزانێت وەڵامی ئەو هەڕەشانە بداتەوە کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێتە سەریان.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
دوو بڕیار لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی هەژماری من
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار 154 هەزار تێدەپەڕێنێت
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی: ئامادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
32 خولەک لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
34 خولەک لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە وردەکاریی هێرشەکانی کۆبانی بڵاوکردەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە






