نەتەوە یەکگرتووەکان: باشووری لوبنان پارێزراو نییە بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-26

گەڕانەوەی هاووڵاتییان بۆ باشووری لوبنان
ئاڤا نیوز
دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستی 60 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، هێزی کاتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیێنیت، تاوەکو ئێستا باشووری لوبنان پارێزراو نییە بۆ گەڕانەوە دانیشتووانەکەی.
وێنە گەورەکە: لە کاتژمێر چواری بەیانی 26-1-2025، ڕێککەوتنی 60 ڕۆژەی ئاگربەست بەفەرمی کۆتاییهات، بەگوێرەی خاڵەکانی ئاگربەستەکە بێت، دەبێت هێزەکانی ئیسرائیل لەمڕۆوە لە باشووری لوبنان دەستبە کشانەوە بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزی کاتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا دەرفەتی گونجاو نەهاتووەتە ئاراوە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییانی لوبنان بۆ باشووری ناوچەکەیان، هەردوولایەن کە بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی ئاگربەست تاوەکو ئێستا بنەماکانی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ نەکردووە، تاوەکو ئێستا هێزەکانی ئیسرائیل دەستیان بە کشانەوە نەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک بۆ سکای نیوزی عەرەبی ڕایگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل لە هەندێک لە ناوچەکانی باشووری لوبنان کشاوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئاڕ تی بانک دواكهوتنى مووچه بۆ مووچهخۆران چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی
