پێنج کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ئاهەنگەکانی نەورۆز دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 22 ئازار

ساتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
پێنج هاووڵاتیی کورد لە مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ئاهەنگەکانی نەورۆزەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی 21-3-2025، کە یەکەم ڕۆژی جەژنی نەورۆز بووە، پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەناوەکانی ئارام نیکپەی، محەممەد نیکپەی، محەممەد ئەشتەک، تەحسین دادڕەس و بیلال دادڕەس بەهۆی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کورستان دەستبەسەر کراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، ئارام نیکپەی تەمەن 38 ساڵە، محەممەد نیکپەی 28 ساڵ، محەممەد ئەشتەک 23 ساڵ، هاوکات هەر سێکیان خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان.
زانیاریی زیاتر: تەحسین دادڕەس، بەندکراوی سیاسی پێشووی تەمەن 31 ساڵ و بیلال دادڕەس ــی 36 ساڵ، هەرووکیان خەڵکی گوندی"سەردۆش"ی مەریوانن، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاندووە، دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە پەیوەندی بە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەبووە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامی چارەنووس و بارودۆخی ئەو هاووڵاتییانە خۆیان بەدوور دەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت






