
ئاڵای هەدوو وڵاتی ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕووسیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە، شاندی ئۆکراینا و ڕووسیا لە سعوودیە بەجیا دانوستانەکانیان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە، و ڕووسیا دەڵێت، هیوادارین لە دانوستانەکان بەرەوپێشچوون بێتە ئاراوە.
چیرۆکی سەرەکی: مۆسکۆ پێشنیازی هاوبەشی ئەمریکا و ئۆکراینای بۆ ئاگربەستی تەواو و بێ مەرج بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ڕەتکردەوە، لەبری ئەوە پێشنیازی تەنها ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە کرد و لەلایەن ئەمریکا و ئۆکراینا قبووڵکرا.
لێدوانی فەرمی: گریگۆری کاراسین، سیناتۆری ڕووسیا کە سەرۆکایەتی شاندی ڕووسیا دەکات، ڕایگەیاند، هیوادارین لانیکەم هەندێک بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکانی سعوودیە بێتە ئاراوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەرپرسێکی باڵای ئۆکراینا ڕۆژێک پێشتر بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندبوو، کیێڤ هیوادارە لانیکەم لەسەر ئاگربەستێکی سنووردار ڕێککەوتن دەستەبەر بکات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەریەکە لە ئۆکراینا و ڕووسیا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی یەکتر و تەنیا لە ناوچەکانی بەرهەمهێنانی وزە ڕووبەڕووبوونەوەکان وەستێندراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
تەریقەتی کەسنەزانی چوار کورسی بەدەستهێنا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێن
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
12 تشرینی دووەم

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
12 تشرینی دووەم

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
12 تشرینی دووەم
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: ئەوروپا ئامادەکاریی شەڕ لە دژی ئێمە دەکات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆم داوایەک لە ئێران دەکات
- جیهان
- 12 تشرینی دووەم
ئێران، ڕووسیا و چین لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم کۆدەبنەوە






