دیمەنی بارانبارین لە هەولێری پایتەختی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، ئەمڕۆ و سبەی هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێ بۆ هەوری و تەواو و ئەگەری بارانبارینیش لە چەند ناوچەیەك هەیە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا، ڕایگەیاند، سبەی شەو بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و ڕۆژانی دواتر بارانی بە لێزمە دەست پێ دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، شەوی هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی شەو دابارین بەشێوەی نمەباران لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى کوردستان،
ئەوەی پێشىینی دەکرێت؛ بەگوتەی دیلان ڕەشاد، درەنگانی شەو لە هەندێ شوێن ئەگەری تاوەباران و بروسکەشی هەیە، کاریگەری ناسەقامگیری کەش و دابارین بەردەوامی دەبێت بۆ ڕۆژانی داهاتوو.
وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەشڵێت، بەپێی پێشبینییەکان لە هەندێک شوێن بەهۆی بارانی بەلێزمە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو لە هەندێک شوێن هەیە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی ڕێڕەوی ئاویان گیراوە و پاک نەکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: لە هەفتەیەکدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەمجار ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
12 تشرینی دووەم

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
12 تشرینی دووەم

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
12 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






