پارتی و یەکێتی بەدەستهێنانی دوو کورسی دیکەیان لە بەغدا و دیالە ڕاگەیاند
- عێراق
- 13 تشرینی دووەم

لۆگۆی یەکێتی و پارتی
ئاڤا نیوز
پارتی دیموكراتی كوردستان، كورسییەك لە دیالە و یەكێتیی نیشتمانیی كورستانیش كورسییەك لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەغدا یەكلا دەكاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی لە دیالە بەدەستهێنانی کورسییەکی ڕاگەیاند، کاندیدەکە ناوی نازک ئەحمەدە و کاندید بوو لەنێو هاوپەیمانیی عەزم.
لێدوانی فەرمی: نازک ئەحمەد، کاندیدی دەرچووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دیالە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەم سەرکەوتنە لە سەرۆک بارزانی و خەڵکی خانەقین پیرۆز دەكەم، بەڵێن بە خەڵکی خانەقین دەدەم ببمە خزمەتکار و داکۆکیکاری هەموویان و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە فەراهەم دەکەین، گرنگە کورد لەو ناوچەیە کورسی هەبێت بۆ داکۆکیکردن لە مافی کورد، پارتی لە خانەقین نزیکەی هەشت هەزار دەنگی بەدەستهێناوە".
لەلایەکی دیکە؛ هاوکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەفەرمی بەدەستهێنانی کورسییەکی لە بەغدا ڕاگەیاند، کاندیدەکە ناوی ئایات ئەدهەمە و کاندید بوو لە لیستەکەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پارتی 1 ملیۆن و 99 هەزار و 914 دەنگی بەدەستهنێنا کە دەکاتە 29 کورسی، هەرچی یەکێتیییە 548 هەزار 296 دەنگی بەدەستهێنا کە دەکاتە 18 کورسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی کارا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی کارا دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سەدان هێرشی سایبەری پوچەڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە ڕیکۆردێکی نوێی لەسێدارەدان تۆمار دەکات





