
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی سوودانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، لە کۆبووەوە و چاوەڕوان دەکرێت پرسی ناردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلا بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان هەموو پابەندبوونەکانی خۆی بۆ پرسی مووچە جێبەجێ کردووە؛ لیستی مووچە نێردراوە و وردبینی تێدا تەواو بووە، هەناردەی نەوتی کوردستان بەردەوامە و داهاتی ناوخۆیی 120 ملیار دیناری مانگی نۆ ئامادەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-11-13، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکایەتی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕایگەیاندبوو "هیچ بیانوویەک بۆ ناردنی مووچە نەماوە، تەرازووی پێداچوونەوە و 120 ملیارەکە ئامادەیە، هەر کات بەغدا بڕیار بدات، دەینێرین."
لێدوانی فەرمی: لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی فیدراڵی بە ئاڤای ڕایگەیاندبوو "ڕۆژی ناردنی مووچەی مانگی 9 دیاری نەکراوە، بەڵام لە نزیکترین کاتدا بڕیاری لەسەر دەدرێت." گوتیشی هیچ دوودڵییەک لەسەر مووچەی مانگەکانی 11 و 12 نییە، بەڵام مووچەی مانگەکانی 9 و 10 هێشتا جێگەی گفتوگۆیە.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، پرسی مووچە لە ئەجێندای سەرەکی دانیشتنی ئەمڕۆدا نییە، بەڵام چاوەڕێ دەکرا لە پاشکۆی کۆبوونەوەکە بڕیاری لەسەر بدرێت. بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ یەکلا نەکرایەوە، ئەوا پێشبینی دەکرێت ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 31 کانوونی یەکەم
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە






