
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەی خانەوادەکەی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان سەردانی ئیمرالیان کردووە و پەیامێکی ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: عومەر ئۆجەلان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان سەردانی ئیمرالیمان کردووە. عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندان پەیامێکی بۆ گەلی کورد هەبووە و ئەمە دەقەکەیەتی، "گەلی ئێمە لە نەورۆزدا بە جۆشەوە خاوەنداریێتی لە بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی کرد، سڵاوتان لێ دەکەم و جارێکی دیکە جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم".
- عومەر ئۆجەلان لەو پەیامەی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: ئێمە وەک ماڵبات ئەمڕۆ 31ـی ئادار بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان سەردانی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلانمان لە گرتووخانەی ئیمرالی کرد، لەوێ چاومانکەوت بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، حامیلی یەڵدرم، وەیسی ئەکتاش و عومەر خەیری کۆنار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد ئۆجەلان برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان و عومەر ئۆجەلان برازای ئۆجەلان لە ماڵباتی ئۆجەلان سەردانی ئیمرالییان کردووە.
باکگراوند: ڕۆژی 27ـی شوباتی ئەمساڵ شاندی ئیمرالی پەیامێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان خوێندەوە کە تیایدا داوا دەکات پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت