
تەقینەوەی مین لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەم بەیانییە مین بە گەنجێکی قەزای سیدەکان تەقیەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، دەزگای مین دەڵێت، بۆ گژوگیای بەهارە لەو ناوچەیە بووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی بەهار، خەڵکێکی زۆر بۆ کردنی گژوگیای بەهارە ڕوو لە ناوچە شاخاویی و چیاییەکان دەکەن، بەو هۆیەوە ڕووداوەکانی پێدا تەقینەوەی مین زیاد دەکەن.
لێدوانی فەرمی: عەلی میران، بەڕێوەبەری گشتی تەکنیکی ئەندازەیی لە دەزگای مین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو گەنجە دانیشتووی گوندی قەلیتانی سەر بە ناحیەی سیدەکانە، لە چیای قەلەڕەشی دەڤەری برادۆست مین پێیدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە. ئەو گەنجە بۆ کردنی گژوگیای بەهارە لەو ناوچەیە بووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ئاڤا میدیا دراون، گەنجەکە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و تەمەنی 35 ساڵە، هاوکات باوکی ئەو گەنجە 11 ساڵ لەمەوبەر بەهەمان ڕووداوی پێدا تەقینەوەی مین گیانی لەدەستداوە.
باکگراوند: بەگوێرەی ئاماری دەزگای مین لە سێ مانگی ئەمساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە دووانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی بووە، جگە لەوە سێ کەسیش بریندار بوون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت






