تورکیا ئەفسەرێکی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ ڕادەستی عێراق دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 نیسان

دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەفسەرێکی پێشووی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕادەستی وەڵاتەکە دەکاتەوە
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەفسەرێکی پێشووی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە تۆمەتبارە بە ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵاتنی دەستبەسەرکراوێک لە زیندان، ڕادەستی عێراق دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو تۆمەتبارە هەڵاتووە، وەک ئەفسەر لە بنکەیەکی پۆلیسدا کاری کردووە و پۆستەکەی بە خراپ بەکارهێناوە، لەسەر ئەم تۆمەتەش دادگای تاوانەکان لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا، بە غیابی سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرکردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق، سەرکەوتووبین لە گەڕاندنەوەی تۆمەتباری هەڵاتوو "خەلیل نووری خەلیل عەجیل عەزاوی" لە وڵاتی تورکیاوە، کە بە تاوانی بە قاچاخبردنی دەستبەسەرکراوێک سزا درابوو.
شێوازی جێبەجێکردن: ڕێککارەکان و بەدواداچوونەکان، لەگەڵ هەوڵەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری-سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، دەزگای هەواڵگری، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ، بووە هۆی ڕادەستکردنەوەی سزادراوی هەڵاتوو لە دەسەڵاتدارانی تورکیا.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق بە ژمارەیەک مووشەک کرایە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 14 تشرینی دووەم
ئوردن سێ درۆنی قاچاخیی ماددەی هۆشبەر دەخاتە خوارەوە






