
د. بەهات حەسیب قەرەداغی
ساڵانێکە تێکەڵییەک لە تێگەیشتنمان سەریهەڵداوە بۆ هەردوو چەمکی ڕزگاری و ئازادی، کە لێکەوتەی فیکری و ڕەفتاریی خراپی هەبووە.
سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین، کە شۆڕشەکانی سەدەی بیستەم شۆڕشی ڕزگاریی نیشتمانی بوون نەک شۆڕشی ئازادی؛ مرۆڤ و گەلان لەپێشدا دەبێت لە ژێردەستەیی بێگانە ڕزگار و سەربەخۆ بن و ماڵ و وڵاتی خۆیان بوونیاد بنێن (کە ئەرکێکی گران و درێژخایەنی پڕ لە کێشەی سەختە) پاشان (ئازادیی) دەبێتە پرسی پلە یەک بە ئیمتیاز.
ڕاپەڕینیش تێهەڵکێش و ئاوێتەبوونی شۆڕشە چەکدارییەکە و تووڕەیی مەدەنییانەی خەڵکی کوردستان بوو. لە ئاداری 1991 دا هەڵۆی بەرزەفڕی ڕزگاری بە هەردوو باڵی سەربازی و مەدەنی دای لە شەقەی باڵ، خاک و ئاو، ئاسمان و خەڵکی جوگرافیایەکی فراوانی باشووری کوردستان لەژێر پۆستاڵی داگیرکەری 70 ساڵە ڕزگارکران و تاوەکو ئێستاش بەشێکی زۆری ئەو خەڵک و خاکە هەر ڕزگارە و پۆستاڵی داگیرکەری لەسەر نییە. کەواتە ئەگەر بە ویژدانەوە هەڵسەنگاندن بۆ مێژوومان بکەین، دەبێ دان بەو ڕاستییەدا بنێین، ئامانجی سەرەکیی شۆڕش و ڕاپەڕین، کە ڕزگاریی نیشتمان بووە، بەدیهاتووە و ناحەقییەکی گەورەیە ئەگەر بڵێین وانییە و بارێکی زیاتر و گرانتریان لە ئەستۆ بنێین.
شۆڕشەکان هەر لە سەردەمی شێخ مەحموودی حەفیدەوە تاوەکو ڕاپەڕینی ئاداری 1991 ڕزگاریخوازیی بوون نەک ئازادیخواز. ڕاستە ئەو دوو چەمکە (ڕزگاری و ئازادی) تەواوکەری یەکدین، بەڵام نە یەک واتا دەبەخشن و نە هەرگیز پێکەوە و دەستبەجێ دێنە دی. هەرگیز نەبووە لە ڕیزبەنددا ئاڵۆگۆڕیان کردبێ و پاشوپێش کەوتبن، هەمیشە ڕزگاری ڕێخۆشکەر و پێشمەرج بووە بۆ ئازادی، نەک بەپێچەوانەوە. درەنگ یان زوو تەنیا ڕاستەڕێی ڕزگارییە کە دەمانگەیێنێتە ئازادییەکی ڕاستەقینە. هەرگیز نەبووە و نابێ، مرۆڤ بڵێ با ژێردەستەی بێگانەش بم کێشە نییە، گرنگ ئەوەیە من ئازاد بم و کێشەم لەگەڵ ژێردەستەیی نییە و داگیرکەرم لا پەسەندە.
هەڵەیەکی زۆر گەورەیە ئێستا پاش 30 ساڵ بە لێکدانەوەی ئەمڕۆ و لەژێر گوشاری قەیرانی دارایی، تەشەنەکردنی گەندەڵی، هەڵکشانی ڕەوتی خۆبەدەستەوەدان و ئیسلامی سیاسیدا، بێین و پەنجەی پەشیمانی (لە ڕاپەڕین و شۆڕش) بگەزین و ئاو بکەینە ئاشی داگیرکەرەوە کە ئەمجارەیان بە ڕووخسارێکی تائیفی و بە ڤێرژنێکی ئایینییەوە لە هەوڵی نائومێدکردنی خەڵک و ملپێکەچکردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە.
نووسینی: د. بەهات حەسیب قەرەداغی
نوێترین بیروڕا
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
هاوپەیمانێتیی کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی؛ سعوودیە – پاکستان
1 تشرینی یەکەم
شیكردنەوەی فراوانی ڕێككەوتنی نەوتی هەولێر و بەغداد (ئەیلوولی 2025)
28 ئەیلوول
کارتی زێڕینی ترەمپ: ستراتیژییەکی نوێ بۆ ڕاکێشانی سەرمایە
27 ئەیلوول
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان
25 ئەیلوول
ڕیفراندۆم بڕیار لە چارەنووسی خۆم؛ ئیرادەی سەربەخۆخوازانی کورد و دووڕوویی بەرژەوەندخوازانی دنیا
25 ئەیلوول
ئایندەی کورد لە سووریا
24 ئەیلوول
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
21 ئەیلوول
- بیروڕا
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی