
پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر دواكەوت، ئەمەش نیگەرانی لای خەڵك و چاودێرانی دۆخی سیاسی دروست كردووە.
لەڕووی ئاوەدانی و كارو پرۆژەو خزمەتگوزاری و هەوڵی چارەسەری كێشەكان كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم درێغی نەكردووە لە پێشكەشكردنی زۆرترین كارو خزمەت و پرۆژە لە تەواوی سێكتەرەكان و بگرە بە زیادیشەوە بە ئەركەكانی هەستاوە .
تەنیا لەم ماوەیەدا زۆرترین پرۆژەی ستراتیژی سەرپێخستووە و زۆر كێشەی چەند ساڵەی چارەسەر كردووە و ململانێ سیاسیەكان رێگرنەبوون لە پێشكەش كردنی خزمەت و كاركردن، بەڵام پێكهێنانی كابینەی نوێ لە ئێستادا زەرورەتێكی سیاسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیە.
جگە لەوەی عێراق لەبەردەم هەڵبژاردنێكی گشتی دایە، لەوە گەورەتر ناوچەكەش بە حاڵەتێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و گریمانەی گۆڕانكاری و كۆمەڵێك بوومەلەرزەی سیاسی دەكرێت، وەك ئەوەی لە سووریا روویدا.
ئەو دۆخ و پێشبینیە ناوچەیی و ناوخۆییانە وادەكات سات بۆ سات ژمارەی پێوانەیی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ بەرەو دابەزین بڕوات.
لایەنە سیاسیەكانی عێراق بە گشتی كە نوێنەرایەتی پێكهاتەكانی عێراق دەكەن ناچارن ئامادەی هەر پێشهاتێكبن، ململانێی ناوخۆی وایان لێ ناکات بەرژەوەندیە باڵاكانی پێكهاتەكانیان لە بیر بكەن.
شیعەكان لە هەمووان زیاتر لەم هەڵبژاردنە دەترسن، بۆیە بە چەندین سیناریۆ خەریكی ڕێكخستنەوەی دەنگەكانی نێو ماڵی خۆیانن.
دۆخی كوردی عێراقیش بەدەر نیە لەم گۆڕانكاریانەو بێگومان پێی كاریگەر دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە هەمو لایەك ئامادە بن بۆ وەرگرتنی رۆڵی شایستەی خۆیان لە قۆناغی داهاتوو.
لەم چەند رۆژەی بەر لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی عێراق كە زۆر كەمی ماوە بەرپرسیارێتی پارتی و یەكێتی و حیزبەكانی براوەی هەڵبژاردن بە زووترین كات كابینەی نوێ پێكبهێنن. بە تایبەت پارتی و یەكێتی بە حوکمی پێگەی سیاسی و نێودەوڵەتییان و سەنگیان لە هەڵبژاردنەكاندا دەتوانن كابینەكە پێكبهێنن و چاوەكان لەسەر ئەو دوو حیزبەیە.
دۆخی جیپۆلۆتیكی و هەروەها نەبوونی گوشارێكی مەدەنی بەهێز لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی و سیاسی وا دەكات پارتی و یەكێتی بە ئیسراحەتی خۆیان كابینەكانی حكومەت پێكبهێنن، بەڵام چی دی كات لە بەردەست نەماوە بۆ موماتەڵە كردن.
ئەمە یەكەم جار نییە پێكهێنانی كابینە لە هەرێمی كوردستان دوا دەكەوێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە لە دواجاردا هەرپێكهاتووەو بە ئاشتیش پێكهاتووە كە ئەمە خاڵێكی گرنگە.
ئەگەر گوشارێكی مەدەنی و سیاسی بەهێز هەبێت لەسەر ئاستی جڤات، بێگومان حیزبەكان توانای ئەوەیان نییە پێكهێنانی حكومەت بەم رادەیە دوا بخەن، بەڵام ئەم دواكەوتنانە جگە لە هۆكارە بابەتییەكان ئاماژەی لاوازی كۆمەڵگەی مەدەنی و ئۆپۆزسیۆنی سیاسیە لە هەرێمی كوردستان.
بۆچی پێش هەڵبژاردنەكانی عێراق پێویستە كابینەكە پێك بێت؟
هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ كورد و هەموو پێكهاتەكانی دیكەی عێراق گرنگی خۆی هەیە سەنگی ئەو پێكهاتانە لە حكومەتی فیدراڵ لە بەغدا دیاری دەكات، بۆیە دەبێت پێكهاتەكان بە تۆكمەیی و بە هێزەوە بەشدار بن نەك بە پەرت و لاوازی.
هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەندەی ململانێیە لە نێوان سێ پێكهاتە سەرەكیەكەی عێراق ئەوەندە ململانێ نییە لە نێوان حیزبە سیاسییەكان، بۆیە دەبێ هەر پێكهاتەیەك بە تواناو ژمارەی زۆرەوە بچێتە سەر سندووقەكانی دەنگدان تا زۆرترین كورسی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆخۆی بەرێت بەتایبەت لەو ناوچانەی ركابەریی هاوبەشی لەسەرە.
كورد یەك دەنگە
بەپێی زانیارییە سیاسییەكانی ئاڤا لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هەموو ئەو ناوچانەی كورد دەتوانێت ڕكابەری پێكهاتەكانی تر بكات، هەوڵی ئەوەهەیە هەماهەنگی و پێكەوە كاركردن لە نێوان پارتە سیاسییەكان هەبێت و هەوڵ دەدرێت دەنگی كورد لەململانێی ناوخۆیدا زایە نەكرێت، بەڵكو زۆرترین كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بۆ كورد، پێ مسۆگەر بكرێت.
پێكهێنانی كابینەی نوێ بەزووترین كات بەر لەوادەی هەڵبژاردن كاریگەری دەبێت لەسەر بەشداری خەڵك چ لەناوخۆی هەرێم و چ لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمیش.
پێكهێنانی كابینەكە و ڕاگەیاندنی لەم ماوەیەدا ورەی دەنگدەران بەرز دەكاتەوە، دڵنیایی دەداتە خەڵك و ململانێی ناوخۆیی بە ئاراستەی ململانێی دەرەكی لەگەڵ ڕكابەرە عێراقیەكان ئاراستە دەكات.
ئەگەر كورد بە یەكدەنگی و هەماهەنگییەوە بەشداری هەڵبژاردنەكان ببێت ئەوا زۆرترین كورسی ناوچە (جێ ناكۆكەكان) مسۆگەر دەكات، بەمەش كاریگەری لەسەر قەبارەی پێكهاتەی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت و لەوێوە مافە دەستووریەكانی هەرێم كە بە بەردەوامی لەژێر هەڕەشەدان پارێزگاری لێ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
هاوپەیمانێتیی کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی؛ سعوودیە – پاکستان
1 تشرینی یەکەم
شیكردنەوەی فراوانی ڕێككەوتنی نەوتی هەولێر و بەغداد (ئەیلوولی 2025)
28 ئەیلوول
کارتی زێڕینی ترەمپ: ستراتیژییەکی نوێ بۆ ڕاکێشانی سەرمایە
27 ئەیلوول
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان
25 ئەیلوول
ڕیفراندۆم بڕیار لە چارەنووسی خۆم؛ ئیرادەی سەربەخۆخوازانی کورد و دووڕوویی بەرژەوەندخوازانی دنیا
25 ئەیلوول
ئایندەی کورد لە سووریا
24 ئەیلوول
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
21 ئەیلوول
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
18 ئەیلوول
بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆچی نرخی زێڕ دابەزی؟
18 ئەیلوول
- بیروڕا
- 25 ئەیلوول
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان